
پووختەی بابەت:
کتێبخانە تایبەتەکەی ڕەفیق سابیر بەخشرا بە کتێبخانەی گشتیی قەڵادزێ
ڕەفیق سابیر پێش کۆچکردنی ئەم بەخشینەی وەسێت کردبوو
بڕیار دراوە بەشێکی تایبەت بە ناونیشانی "کتێبخانەی دکتۆر ڕەفیق سابیر" لە کتێبخانەی گشتیی قەڵادزێ بکرێتەوە
بەڵێن دراوە سەرجەم کتێب و سەرچاوەکان بە شێوازێکی زانستی بپارێزرێن

کتێبخانەی گشتیی قەڵادزێ، لە ڕاگەیەندراوێکدا، سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی بنەماڵەی د. ڕەفیق سابیر دەکات:
لە پلاندایە جگە لە کردنەوەی بەشێکی تایبەت بە ناونیشانی کتێبخانەی دکتۆر ڕەفیق سابیر، بە شێوەیەکی ئەکادیمییانە و زانستی، سەرجەم ئەو کتێب و سەرچاوانە بپارێزرێن کە بەخشراون
د. ڕەفیق سابیر، لە شاعیرە نوێگەرەکانی کورد بوو، 28ی شوباتی ئەمساڵ، لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، زیاتر لەبارەی ئەم شاعیرە بزانە.
