
پووختەی هەواڵ:
"تکایە، کەمێک کەمتر بدزن" یەکێکە لە نوێترین شانۆییەکانی شاری سلێمانی
دەقی ڕەسەنی شانۆییەکە لە نووسینی داریۆ فۆیە
مەریوان هەڵەبجەیی وەرگێڕانی بۆ دەقەکەی کردووە
نمایشەکەی دەستیپێکردووە و ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت
شانۆییەکە بەرهەمی ناوەندی شانۆیی تاڤە، بە پاڵپشتیی دامەزراوەی چەتری کولتووریی سلێمانی، ڕێکەوتی یەکی تشرینی دووەم لە هۆڵی ئامادەیی سلێمانی کوڕان دەستیپێکرد.
زەریا سامی دەرهێنەرەکەیەتی و مەریوان هەڵەبجەیی، لە دەقە ڕەسەنەکەی داریۆ فۆوە وەرگێڕانی بۆ کردووە.

زیاتر لە 10 ئەکتەر لەم شانۆییەدا بەشدارن:
کەنار سەرچڵ
نەهرۆ مەلا محەممەد
شاد شەوکەت
میران ئازاد
شادی ئارام
چێنەر ئەحمەد سالار
شڤان خدر
هەرسین نامیق
ژوان دارا
کاڵێ سەباح
شاد عەلی
هیوا ڕەئوف
تۆفیق ساڵح
لەبارەی دەقە ڕەسەنەکە:
داریۆ فۆ ئەکتەر و شانۆنووسی ئیتاڵی نووسیویەتی
ساڵی 1964 بڵاویکردووەتەوە
شانۆییەکی دوو ئاکت بووە و دواتر کراوە بە یەک ئاکت
ناوەڕۆکێکی تاریک و ڕەخنەگرانەی هەیە
لەبارەی سیاسەت، گەندەڵی و چاوچنۆکیی سیستمی حوکمڕانییە