ئەمیتاب باچان هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە؟

ئەمیتاب باچان هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە؟

00:00/00:00

پووختەی هەواڵ:

  • یەکشەممەی ڕابردوو، ئەمیتاب باچان، گەورە ئەکتەری هیندستان، بە شێوەیەکی جیاواز و ناباو پێشوازیی لە هەوادارانی کرد

  • باچان لە پشتەوەی قەڵغانێکی شووشەیی دەرکەوت و سڵاوی لە هەمووان کرد

  • چاودێران ئەم شێوازە دەرکەوتنەی دەگەڕێننەوە بۆ بوونی مەترسی لەسەر ژیانی

  • پێشووتر ئەکتەرێکی هیندی بەهۆی چەتەیەکی وڵاتەکە کرایە ئامانج

  • ئەم دەرکەوتنەی باچان ئەندامێکی کۆنگرێسی هیندستانی خستووەتە گومانەوە


ساشین ساوانت، ئەندامێکی کۆنگرێسی هیندستان دەڵێت:

باچان چ پێویستییەکی بەم شێوازە خۆپارێزییە هەیە؟ پێدەچێت ئەم دەرکەوتنە نوێیە، پەیوەندیی بە ڕووداوی تەقەکردنەکانی پێشوو هەبێت، کە لۆرەنس بیشنۆی چەتە ئەنجامیدابوو.. پیشانیدەدات حکومەت لە چ ئاستێکی پاراستنی وڵاتەکەدایە


باچان وەها باوە، هەفتانە لە ڕۆژی یەکشەممەدا، بچێتە دەرەوەی ماڵەکەی و سڵاو لە هەوادارانی بکات، دەرکەوتنی ئەم هەفتەیەی بەم جیاوازییە، بووە بە جێگەی سەرنجی هەمووان.

دەرکەوتنی باچان لە پشتەوەی قەڵغانەوە:

  • ڕەخنەکانی دژ بە یاسا و سیستمی حوکمڕانیی هیندستانی زەق کردووەتەوە

  • بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئەم دەرکەوتنەیان بەستووەتەوە بە قەیرانەکانی سووتەمەنی و دابەزینی بەهای ڕوپیی هیندی


پێشووتر چی ڕوویدابوو؟

  • لەو گەڕەکەی باچان نیشتەجێیە، لە ناوەڕاستی تشرینی یەکەم، تەقە لە تایگەر شرۆف ئەکتەر و گۆرانیبێژی ناسراوی هیندی کرا

  • شرۆف لە ڕووداوەکە ڕزگاری بوو بەڵام شۆفێرەکەی و هاوڵاتییەک بریندار بوون

  • لۆرەنس بیشنۆی چەتە تەقەکردنەکەی لەئەستۆ گرت

  • لێکۆڵەران گومان دەکەن کەسایەتییەکانی وەکو ئەمیتاب باچان، شاروخ خان، ئەمیر خان، ئەکشای کومار و سەلمان خان کرابێتنە ئامانج

ئەمیتاب باچان کێیە؟

  • ساڵی 1942 لەدایکبووە

  • یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەکتەرانی هیندستان

  • بە شاهەنشای بۆڵیوود ناسراوە

  • ئەکتەر، بەرهەمهێنەر، پێشکەشکار و سیاسەتمەداری پێشووە

  • حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، سینەمای پڕ لە ڕۆمانسی هیندستانی گۆڕی بە سینەمایەکی یاخی و نمایندەی چینی کرێکاری کرد

  • بە گەنجی ناسناوی کوڕە گەنجە توڕەکەیان پێ داوە

  • بەهۆی فیلمی Zanjeer 1973 ناوبانگی پەیداکردووە

حەسەن فەلاح

Tue Nov 03 2026

Loading related news...