
خەمیس خەنجەر، داوایکرد، لیژنەیەکی باڵا دروستبکرێت لە هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
خەمیس خەنجەر، داوایکرد، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خێرا بکات لە پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز.
خەمیس خەنجەر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانیی سیادە و سەرکردەی دیاری سوننە ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پاڵپشتی لە هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق دەکەن بۆ سەپاندنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کۆکردنەوەی چەک بۆ ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەت.
پاڵپشتیی لە هەرێمی کوردستان دەکات کە داوای گفتوگۆ و لێکگەیشتن دەکات.
بەوجۆرەی بگاتە ڕێککەوتن لە چوارچێوەی دەستوور.
کە ببێتە هۆی وەستانی قاچاخی نەوت و کۆنتڕۆڵکردنی چالاکییە نایاساییەکان.
پێشنیازی دروستکردنی لیژنەیەکی باڵای دەکات لە هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت.
کە ئەرکی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بگرێتە ئەستۆ.
داوا دەکات، ئەو لیژنەیە سەرپەرشتیی ئەو بڕگانە بکات کە ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت بەگوێرەی دەستوور.
گرەنتیی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی و چەسپاندنی سەقامگیری و سەروەریی یاسا بکات.
خەمیس خەنجەر داواشی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە کە خێرا بکات لە پەسەند کردنی پرۆژەیاسای نەوت و غاز.

لە ناوەندییەوە بۆ فیدراڵى؛ ئەنجوومەنی دادوەری ڕاگەیێنراوەکەی گۆڕی
