کەناڵ8 زانیاریی لە بارەی کۆبوونەوەی وەزیرەکانی کورد لەگەڵ زەیدی بڵاودەکاتەوە

کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بە ئامادەبوونى وەزیرە کوردەکان
کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بە ئامادەبوونى وەزیرە کوردەکان

پووختەى هەواڵەکە

  • وەزیرەکانی کورد بۆ زەیدی: کارەکانت نەرێنییە و بێ ڕاوێژ بووە.

  • وەزیرەکانی کورد بۆ زەیدی: ئێستا پارتی و یەکێتیی یەکدەنگ و هاوسەنگەرن.

  • وەزیرەکانی کورد بۆ زەیدی: کارەکانت پێشێلی دەستوور دەکات.

  • زەیدی: ئەگەر بۆچونتان وایە ڕاگەیێینراوەکە نادەستوورییە سکاڵا تۆمار بکەن.

  • زەیدی: بیر لە پێکدادانی سەربازیی و جوڵاندنی هێز ناکەمەوە.

  • زەیدی: ئەگەر هەرێمی کوردستان هاوکار نەبێت لە بودجەدا هەماهەنگییان لەگەڵ ناکەم.


بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەناڵ8 کەوتووە، پاش کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی، وەزیرەکانی کورد لە حکومەتی عێراق لەگەڵ زەیدی کۆبوونەتەوە و بە زەیدییان گوتووە؛ ئەو ڕاگەیێنراوەی دەریکردووە، بە بێ ڕاوێژ و هەماهەنگیی ئەوان بووە و ئەمەشیان بە کارێکی نەرێنیی ناوبردووە.


ناوەڕۆکى قسەکانى وەزیرە کوردەکان

  • ئێستا گەلی کورد یەکگرتووە و پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یەک سەنگەردان.

  • ئەو ڕاگەیێنراوەی دەرتکردووە، پێشێلکردنی دەستووری عێراقە، چونکە کورد بەگوێرەى دەستوور، هاوبەشێکی ڕاستەقینەیە.

لە وەڵامی وەزیرەکانی کورددا، عەلی زەیدی گوتوویەتی:

  • ئێوە بە هەڵە لە بابەتەکە تێگەیشتوون.

  • من نەمگوتووە هێز دژی هەرێمی کوردستان دەجوڵێنم و نەشمگوتووە دژی دەستووری عێراق کار دەکەم.

  • هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە و ئەو ناتوانێت دژی بێت.

  • پرسی جوڵاندنی هێز بە هەماهەنگی دەبێت بەرەو ئەو ناوچانەی کە دەستنیشان کراون و دەکەونە سەر سنووری نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان.

  • هیچ هەنگاوێکی تاکلایەنە نانێم.

  • بەڵکو کارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەبێت.

  • ئەگەر باوەڕتان وایە، گوتەکان و ڕاگەیێنراوەکەم نادەستوورین، ئەوا لە دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵا تۆمار بکەن تاوەکو دادگا دۆسیەکە یەکلایی بکاتەوە.

  • ئەگەر دادگا بڕیاریدا کارەکەم نادەستوورییە، ئەوا پابەندی بڕیاری دادگا دەبم.

لە بارەی ئەوەی ئەگەر بێت و هەرێمی کوردستان هاوکاریی و هەماهەنگیی لەگەڵدا نەکات، هەڵویستی چۆن دەبێت، زەیدی ئاماژەی بەوەکردووە، بیر لە پێکدادانی سەربازی ناکاتەوە، بەڵکو خۆی لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە دۆسییەی بودجەدا لادەدات و ئەمەش کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکات.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

عەلی زەیدی: ڕێکارەکان دەستی دەرەکییان لە پشتەوە نییە

محەمەد عەلی

Wed Nov 25 2026

Loading related news...