
پێش کۆتاییهاتنى وادەى داشکاندنەکە وەزارەتى کارەبا ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە.
پسووڵەی 50 هەزار هاوبەشی ڕووناکی گواسترایەوە بۆ قەرزى کۆن.
تاوەکو 12ـى شەو داشکاندنى 50%ـى کارەبا بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی 50 هەزار هاوبەشی ڕووناکی سوود لە داشکاندنی 50% وەربگرن، پارەی پسووڵەی مانگانەی ڕووناکییان، کە کۆی گشتی دەگاتە 20 ملیار دینار، گواستراوەتەوە بۆ قەرزی کۆن، ئەوەشى "وەک بەشێک لە کارئاسانییەکانی پڕۆژەی ڕووناکی" ناوبردووە.
ئەمڕۆ سەیری هەژماری خۆتان لە ئی-پسووڵە بکەن.
ئەگەر قەرزی کۆن جارێکی دیکە لە هەژمارەکەتاندا دەرکەوتووە، ئەوە مانای ئەوەیە کە پسووڵەی مانگانەی ڕووناکییەکەت گواستراوەتەوە بۆ قەرزی کۆن بۆ ئەوەی سوودمەند بیت لە داشکاندنی 50%ـی کارەبا.
ئەگەر خۆت تۆمار کردبێت، لەڕێگەی کورتانەمەشەوە ئاگادارت دەکەینەوە کە ئەم داشکاندنە دەتگرێتەوە.
ئەم بڕیارە تەنیا بۆ ئەو هاوبەشانە جێبەجێکراوە کە ماوەیەکی زۆر بوو پسووڵەیان بۆ نەهاتبووەوە.
ئێستا پسووڵەیەکی کەڵەکەبوویان بۆ دەرچووە بۆ ئەوەی سوود لەم داشکاندنە وەرگرن.
وەزارەتى کارەبا لە کۆتایى ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە، هاوبەشان تاوەکو کاتژمێر 12ـی ئەمشەو کاتیان هەیە بۆ پارەدان و سوودوەرگرتن لە داشکاندنەکە.
کارەباى سلێمانى: ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژى داشکاندنى 50%ـى قەرزى کارەبایە
زانیاریى کەناڵ8: قەرزى کارەبا بە داشکاندنى 50% بۆ هاوبەشانى ماڵان و کشتوکاڵى دەستپێدەکاتەوە