باوکى منداڵەکان بۆ کەناڵ8: لە ئاسایش گوتەم لێوەرگیراوە و لەو قاچاخچییە خۆش نابم

باوکى منداڵەکان بۆ کەناڵ8: لە ئاسایش گوتەم لێوەرگیراوە و لەو قاچاخچییە خۆش نابم

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • ئاسایشی هەولێر ئەو قاچاخچییەی دەستگیرکرد کە بووە هۆکاری خنکانی سێ منداڵەکەی سلێمانی.

  • باوکى منداڵەکان بۆ کەناڵ8: ئەو قاچاخچییەی دەستگیرکراوە تۆمەتبارى سەرەکیى ڕووداوەکەیە.

  • هەرێم محەممەد باوکى سێ منداڵەکەیە.


باوکى ئەو سێ منداڵەى لە ئاوەکانی نێوان تورکیا و یۆنان خنکان بە کە ناڵ8ـى ڕاگەیاند، دواى ئەوەى لەلایەن ئاسایشى هەولێرەوە پەیوەندى پێوەکراوە بۆ ئەوەى سەردانیان بکات بەمەبەستى بینینى ئەو قاچاخچییەی دەستگیریان کردووە، دەڵێت، قاچاخچییەکە ناوى ڕێکان سویدى بووە و هەمان ئەو قاچاغچیەیەیە کە بووەتەهۆکارى گیانلەدەستدانى سێ منداڵەکەى لە ئاوەکانی نێوان تورکیا و یۆنان.


پەیامى باوکى سێ منداڵەکە

  • هەرێم محەممەد، لە ڕێگەى کەناڵ8ەوە سوپاسى هێزەکانى ئاسایشى کرد.

  • ئەو شەوەى ڕووداوەکە ڕوویداوە، قاچاخچییەکە لە تورکیاوە هەڵهاتووە بۆ هەرێمى کوردستان.

  • بەنیازبووە بچێتەوە بۆ تورکیا و لەوێشەوە هەڵبێت بۆ وڵاتانى ئەورووپا.

  • لە ئاسایش گوتەى لێوەرگیراوە و لە قاچاخچییەکە خۆش نابێت.

  • پێش ڕووداوەکە بە قاچاخچییەکەیان گوتووە ئەگەر ڕێگەکە ئاوى تێدایە و مەترسیى هەیە، منداڵەکانیان بەو ڕێگەیە نانێرن.

  • قاچاخچییەکە بەڵێنى پێداون کە ڕێگەکە سەلامەتە و ئەو ئاوەى دێتە ڕێیان، تەنیا 30 سانتیم قووڵە.

ڕۆژى سێشەممە، 3ـى تشرینى دووەمى 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو قاچاخچییەیان دەستگیرکردووە کە بووە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو سێ منداڵەی ڕۆژی 14ـی تشرینی یەکەمی 2026 لە ئاوەکانی نێوان تورکیا و یۆنان.

بە گوێرەى زانیارییەکان، ئەو قاچاخچییە بووەتە هۆکاری گیان لەدەستدانی سێ منداڵەکە، بە ناوەکانی هەستیار ، هەریاد و مێلا، کە تەنیا توانراوە تەرمی دووانیان بدرۆزرێتەوە و تاوەکو ئێستاش تەرمی هەستیاری 12 ساڵ نەدۆزراوەتەوە.

ڕۆژى 14ـى ئەم مانگە بەلەمێکى کۆچبەران بە هەشت سەرنشینەوە کە پێنجیان ئەندامى یەک خێزان بوون، نقومبوو، سێ منداڵى ئەو خێزانە خنکان و دایک و باوکیان و سێ سەرنشینى دیکەى بەلەمەکە ڕزگاریان بوو.

ڕۆژى 16ـی مانگ، تەرمى یەکێک لە منداڵەکان بە ناوی هەریاد دۆزرایەوە و ڕۆژی 17ـی مانگیش تەرمى دووەم بەناوى مێلا دۆزرایەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرەڕای تێپەڕبوونی 14 ڕۆژ، تەرمی هەستیار نەدۆزراوەتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ئاسایشی هەولێر ئەو قاچاخچییەی دەستگیرکرد کە بووە هۆکاری خنکانی سێ منداڵەکەی سلێمانی

تەرمى هەریاد و مێلا گەڕێنرایەوە

جەبار حسین

Tue Nov 03 2026

Loading related news...