فاتمە ڕەجەبی، هاونیشتمانییەکی گوندی هیروێی سەر بە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، نزیکەی 48 ساڵە بە تەنیا دەژی و هاوسەرەکەی کۆچی دوایی کردووە، پوورە فاتمە بژێویی خێزانەکەی بە باخە زیتونەکەی دابین دەکات، ئەو ساڵانە بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆی نزیکەی 500 کیلۆ زەیتون و 200 کیلۆ زەیتی زەیتونیش بەرهەمدەهێنێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی فاو، بەرهەمهێنانی ساڵانەی زەیتوون لە ئێران، نزیکەی 100 هەزار تۆن لەنێوان 43 وڵاتی بەرهەمهێنی زەیتون ڕیزبەندی حەڤدەیەمینی گرتووە.
بەرهەمی زەیتونی باخەکەی پوورە فاتمە سنووری گوندەکەی بڕیوە، هەناردەی شارەکانی دیکەی ئێران دەکرێت.
ئەو دەڵێت، لە ژیانیدا ناخۆشی و ناڕەحەتی زۆر بینیوە، بەڵام لەڕێگەی باخدارییەوە تاوەکو ڕادەیەک توانیویەتی قورسی و سەختییەکانی ژیان تێپەڕێنێت، ئەو ئێستا لە ڕێگەی باخەکەیەوە هەلی کاری بۆ خەڵکی ناوچەکەی خۆشی ڕەخساندووە.
ساڵی ڕابردوو، ڕێکخراوی FAO لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ئێران، بە بەرهەمهێنانی ساڵانەی نزیکەی 100 هەزار تۆن لەنێوان 43 وڵاتی بەرهەمهێنی زەیتون ڕیزبەندی حەڤدەیەمینی گرتووە.
ساڵانە 20 ملیۆن تۆن زەیتون لە جیهان بەرهەمدێت، ئیسپانیا، ئیتالیا، تورکیا، پۆرتوگال، تونس و میسڕ بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانى زەیتونن لە جیهاندا، 45% رۆنی زەیتونی هەموو جیهان لە ئیسپانیا بەرهەم دێت.
شنۆ؛ پایتەختی گێلاس دەبێتە تابلۆیەکی سوور و بەرهەمەکانی دەگەیەنێتە بازاڕەکانی جیهان




