سوپای پاسداران: کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هوورمز گڕی گرت

سامیا حەسەن57 خولەک پێش ئێستا
بە ئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر
بە ئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر

پووختەی هەواڵەکە

  • سوپای پاسداران ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوولە نزیک گەرووی هوورمز کەشتییەکی نەوتهەڵگر بەهۆی تەقینەوەی مینی دەریایی پێیدا، گڕی گرت و لەکار کەوت.

  • سوپای پاسداران: کەشتییەکە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتبوو.

  • سوپای پاسداران: کەشتییەکە ویستوویەتی بە ڕێگای نایاسایی گەرووەکەدا تێپەڕێت.



لە ڕاگەیێنراوەکەیدا سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە دەکات و ڕایگەیاند، ئەوە چارەنووسی سەرجەم ئەو کەشتییە بازرگانی و نەوتییانە دەبێت ئەگەر بیانەوێت بە بێ مۆڵەتی هێزەکانیان لە گەرووی هوورمز تێپەڕن.

بە گوێرەی میدیایی ئێرانی تاوەکو ئێستا ناسنامە و زیانە دارایی و گیانییەکانی کەشیییەکە ئاشکرا نەکراوە.

لە کاتێکدایە دوێنی سێشەممە لە ڕاگەیێنراوێکدا پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، " لە ماوەی 24 کاتژمێدا توانیویانە درۆنێکی ئەمریکی لە جۆری MQ9 لە نزیک هوورمز بخەنە خوارەوە, ئەوە جگە لە بە ئامانجگرتنی دوو کەشتی نەوتی کە ویستوویانە بە ڕێگای نایاسایی گەرووەکە تێپەڕن".

لە دوایین لێدوانیدا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران:

  • جارێکی دیکە مەرجی کردنەوەی گەرووی هوورمزی بەستەوە بە جێبەجێکردنی ئەو مەرجانەی کە تاران لە دەستپێشخەرییە حەوت خاڵییەکە بۆ واشنتنی ناردووە.

  • بەگوێرەی پلانی پێشنیازکراوی ئێران بۆ ئەمریکا، تاران مۆڵەتێکی حەوت ڕۆژە دەداتە ئەمریکا .

  • کە تێیدا بەگوێرەی پلانەکە، ڕۆژی شەشەم گەرووەکە دەکرێتەوە.

  • لە ڕۆژی حەوتەمیشدا دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی دەستپێدەکەنەوە.

پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکە، دەبێت ئەمریکا گەمارۆکانی لەسەر بەندەرەکانی ئێران هەڵبگرێت و پارە بلۆککراوەکان ئازاد بکات و سزای سەر نەوتی ئێرانیش کۆتایی پێبهێنێت، ئەوە بوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەر ئەو کات ڕایگەیاند، پلانەکەی ئێرانی قبوڵ نەکردووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

سوپای پاسداران: 2 نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز تەقینەوە و 4 کەشتیی دیکەشمان ڕاگرتووە

سامیا حەسەن

Wed Oct 21 2026

Loading related news...