
مەسعود پزیشکیان: جەنگ لە بەرژەوەندیی ئێران و ناوچەکە و جیهاندا نییە
پزیشکیان: پێویستە ئەمریکا دەستبەرداری هەڕەشەکانی بێت
پزیشکیان:کردەوەکانی ئەمریکا پێچەوانەی بانگەشەکانی ئەو وڵاتەیە بۆ دانوستان.
پزیشکیان لە تاران دیدارێکی لەگەڵ عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان هەبووە، دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانیان تاوتوێکردووە.
پێویستە ئەمریکا دەستبەرداری فشار و هەڕەشە و سزاکان بێت پێش دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.
بانگەشەکانی واشنتن هیچ بنەمایەکیان نییە.
نییەت پاکیمان لە دانوستانەکان و ئەنجامدانی پشکنین لە دامەزراوە ئەتۆمییەکان پیشانداوە.
جەنگ لە بەرژەوەندیی ئێران، ناوچەکە، جیهان و ئەمریکادا نییە.
هەموو کاتێک ئامادەین بۆ دانوستان.
پێویستە ئەمریکا دەستبەرداری هەڕەشە و سزاکان بێت.
بە گوتەی پزیشیکان، کردەوەکانی ئەمریکا، لەگەڵ بانگەوازەکانی بۆ ئەنجامدانی دانوستان یەکناگرێتەوە.
ئەنجوومەنى ئاسایشی ئێران: هیچ بڕە یۆرانیۆمێکی پیتێنراو لە ئێران ناچێتە دەرەوە.
ئەنجوومەنى ئاسایشی ئێران: هیچ بڕە یۆرانیۆمێکی پیتێنراو لە ئێران ناچێتە دەرەوە





