
بۆردوومانى سعودیە و حوسییەکان بۆ سەر یەکدى بەردەوامە.
لە ئاستى مەیدانیدا شەڕ و پێکدادانى نێوان سوپاى یەمەن و حوسییەکان نەوەستاوە.
لە ماوەى ڕابردوودا حوسییەکان فڕۆکەخانەکانى سعودیەیان بە ئامانجگرت بوو.
هاوپەیمانیی دژ بە حوسییەکانی یەمەن بە سەرۆکایەتیی سعودیە دەڵێت، ئەمڕۆ ڕێگری لە پێنج درۆن کردووە کە بە ئاڕاستەی چەند ناوچەیەکی سعودیە لە ناویاندا مەدینە هەڵدرابوون.
ئەو چوار درۆنەی بە ئاڕاستەی سعودیە هەڵدرا بوون ڕێگرییان لێکرا.
لە ڕۆژهەڵاتی سعودیە و مەدینە تێکشکێنراون.
ئەم مانگە بەردەوام حوسییەکان بە درۆن و مووشەک هێرشیانکردووەتە سەر سعودیە، هێرشى سەر فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکەی ڕیاز کوشندەترین بوو، تاوەکو دێت گرژییەکانیش زیاتر دەبن.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە، هەر دوێنێ وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بە فەرمی ڕایگەیاند، لە ڕێگەی فڕۆکەی سەربازییە لە بەرگری لە سعودیە و بەرژەوەندییەکانی بەشدار دەبن.
پێکدادانە سەربازییەکان لە یەمەن پێیان ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە





