سوپاى پاسداران هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات

ئارام یوسف1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • سوپاى پاسداران: ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشمان بکەنەسەر پەشیمانیان دەکەینەوە.

  • پاسداران: هێزەکانمان بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادەن.

  • پاسداران: هیچ کاتێک گەرووی هوورمز وەک پێش جەنگی لێنایاتەوە.


بە گوێرەى زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، عەمید حسێن موحیبی، گوتەبێژی سوپای پاسداران بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ئێران وەڵامێکی زۆر تووندی هەر هێرشێکی دووژمنکارانەی ئەمریکا و ئیسرائیل دەداتەوە بکرێتە سەریان، وایان لێدەکەن جارێکی دیکە لە کارەکانیان پەشیمان ببنەوە.


هەڕەشەکانى پاسداران

  • ئەمریکا و ئیسرائیل پێویستیان بە دەستکەوتی خەیاڵییە تاوەکو پێشکەشی گەلەکانیان بکەن.

  • خەڵکی کاتێک پرسیاریان لێدەکەن دەستکەوتیان چیبووە لەو هێرشانە کاتێک ئەو هەموو پارە زۆرەیان خەرجکردووە.

  • ئێران بە تەواوەتی خۆی بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەکردووە.

  • هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان.

  • وەک چۆن پێشتر پەشیمان کراونەتەوە لە هێرشکردنە سەریان.

  • جارێکی دیکە هەمان کار دووبارە دەکەنەوە.

  • بانگەشەکانی ئەمریکا بۆ تێپەڕاندنی نەوت لە هوورمزەوە دوورە لە ڕاستییەوە.

  • ئەمریکا بە تێچوویەکی زۆر نەوت بە قاچاغ دەبات بە کەشتیی زۆر بچووک.

  • تێپەڕبوونى هەندێک کەشتیی نەوت مانای ئەوەنییە هوورمز کراوەیە.

  • ڕێگە بە تێپەڕبوونی هیچ کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل نادەن لە گەرووەکە تێپەڕبێت.

  • پێدەچێت جووڵەی کەشتیوانی لە هوورمز ئاسایی ببێتەوە.

  • بەڵام هیچ کاتێک ئازادیی کەشتیوانی لەو ڕێڕەوە ئاوییە ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ.

ئەم لێدوانانە لە چوارچێوەی بەرزبوونەوەی گرژییە هەرێمییەکان و هەڕەشە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل دێت، کە تیایدا فەرماندەکانی سوپای پاسداران جەخت لەسەر ئامادەیی تەواوی هێزەکانیان دەکەنەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەک.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

وەزیری بەرگریی ئێران: دەبێت کەرەستەی زیاتر بۆ سیستمی بەرگریی ئێران دابین بکەین

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

ئەمریکا سزای بەسەر 17 کەشتیی سێبەری ئێرانیدا سەپاند

ئارام یوسف

Tue Oct 20 2026

Loading related news...