
یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا، لە نوێترین هەڵسەنگاندنیدا بۆ پڕۆسەی چارەسەریی کە وڵاتەکەی بە "تورکیای بێتیرۆر" ناویدەبات، وردەکاریی لە بارەی ئەرکی چوار لیژنەی لاوەکی ئاشکرا کرد کە بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەکە لەلایەن ئەنجوومەنی چاودێریی و بەداواچوونەوە دامەزرێنراون.
پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان داوای دەکرد، پێگەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە چوارچێوەی لیژنەی چەکدانان و هەماهەنگیی ستراتیجیی دیاریی بکرێت و ئۆجەلان بکرێتە ڕێکخەری لیژنەکە.
بە گوتەی جەودەت یڵماز، دوو لیژنەکەی دیکە تایبەتمەند کراون بە قۆناغی دووەمی پڕۆسەکە و ئێستاش سەرگەرمی ئامادەکاریی سەرەتایین تاوەکو پاش ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی قۆناغی یەکەم تەواو دەبێت، ئەوانیش دەستبەکاربن.
ئەوانیش بریتین لە لیژنەی کاروباری دادوەری و یاسایی و هەروەها لیژنەی شیاندنەوە و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی.
یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، ئاماژەی ئەرێنی لەڕووی مەیدانییەوە دەبینرێن و پەکەکە چەندین ناوچە و ئەشکەوتی چۆڵکردووە.
جەختی لەوەش کردەوە ڕادەستکردنی شنگال بە حکومەتی عێراق و کۆتاییهاتنی ئەرکی کەمپی باشیک-زێلکان لە هەنگاوە ئەرێنی و گرنگەکانن.
کەناڵ8 زانیاریى نوێ لەبارەى گەڕانەوەى گرووپێکى گەریلا و خانووەکەى ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
ئەنجوومەنی بەدواداچوون لە تورکیا دەسەڵاتی لیژنەکانی "پرۆسەی چارەسەری" یەکلاییکردەوە