
پووختەی هەواڵ:
چاڵێکی گەورە لە نزیک ماڵەکەی نیکۆلاس کەیج لە مالیبو دروستبووە و بەهۆیەوە ماڵەکەی جێهێشتووە
کەیج بە گوتەی خۆی ئێستا لە لانەواز دەچێت و ناچارە لە هۆتێل بژی و بمێنێتەوە
تاوەکو ئێستا ڕوون نییە بۆچی ئەو چاڵە گەورەیە لە نزیک ماڵەکەی کەیج دروستبووە

لەمیانی کۆنگرەی کۆمیکی لۆس ئانجلس، کەیج ئاماژەی بەوە دا:
ئێستا کەمێک بێ ماڵ و حاڵم.. شتێک لە نزیک ماڵەکەم ڕوویداوە، ناچار بووم خۆم و خانەوادەکەم چۆڵی بکەین.. ئێستا بەنزیکەی لە هۆتێلەکاندا دەژیم و دەمێنمەوە.
بەهای ماڵەکەی کەیج 10.5 ملیۆن دۆلارە و لەسەر کەناراوێکی دڵگیر هەڵکەوتووە.

چاڵەکە بەنزیکەی هەشت مەتر قووڵە؛ 31 ماڵی بەشێک لە گەڕەکێکی شاری مالیبوی چۆڵکردووە و دیارترینیان ماڵەکەی نیکۆلاس کەیجە.
شارەزایان هێشتا ڕوونکردنەوەیان لەبارەی دروستبوونی چاڵەکە نەداوە، بەڵام پێدەچێت پەیوەست بێت بە گۆڕانکارییە ژینگەییەکان و زریانی ماری.
نیکۆلاس کەیج:
تەمەنی 62 ساڵە
لە دیارترین ئەکتەرە ئەمریکییەکانە
45 ساڵە کاری هونەری دەکات
لە 131 فیلم و زنجیرەدا بەشداری کردووە
دەرهێنانی بۆ یەک فیلم کردووە
براوەی 72 خەڵاتی هونەرییە
