ماتۆڕەکەی باتمان بۆ فرۆشتن: بە 900 هەزار پاوەند دەتوانیت ببیتە خاوەنی

پووختەی هەواڵ:

  • یەکێکە لە ماتۆڕە دەگمەنەکانی جیهان و لە فیلمی باتمانی 2008 بەکارهێنراوە

  • پێشبینی دەکرێت لە چوارچێوەی زیادکردنێکی ئاشکرادا، 900 هەزار پاوەندی بەریتانی و زیاتر کۆبکاتەوە

  • سەرەتای کانوونی یەکەمی ئەمساڵ زیادکردنەکە بەڕێوەدەچێت

  • جگە لەم ماتۆڕە پارچەی دیکەی سینەمایی زیادکردنیان بۆ دەکرێت


هەوادارانی باتمان دەزانن ئەم ماتۆڕە گرنگییەکی زۆری هەیە لەچوارچێوەی گرێچنی چیرۆکەکەدا؛ ساڵی 2008 کریستۆفەر نۆڵان لە فیلمی Dark Night بەکاریهێناوە.

هەمان ماتۆڕ لە بەشی 2012ی The Dark Knight Rises بەکارهێنراوەتەوە.


لە هەمان زیادکردندا چەندین پارچەی دیکە دەفرۆشرێن:

  • جلوبەرگەکەی باتمان کە کریستیان بەیڵ لەبەریکردووە

  • کڵاو، کراس و قامچییەکەی ئیندیانا جەونز لە فیلمی Indiana Jones and the Temple of Doom

  • کەلوپەلەکانی زنجیرەی Game of Thrones

  • چەند پارچەیەکی بەکارهێنراوی بەشی سێیەمی سوپەرمان

  • پارچەی دەگمەنی فیلمی Conan the Barbarian

زانیاری لەبارەی زیادکردنەکە:

  • پرۆپستۆر سەرپەرشتیی دەکات

  • لەمیانی بافتا لە لەندەن و بەشێوەی سەرهێڵ بەڕێوەدەچێت

  • چوار بۆ شەشی کانوونی یەکەم پارچەکان دەفرۆشرێن

حەسەن فەلاح

Sat Nov 07 2026

Loading related news...