
پووختەی هەواڵەکە:
لە نوێترین دەستپێشخەریدا، فەزڵ شاکر ئەلبوومێک بە ناونیشانی "خەونی نوێ" بڵاودەکاتەوە
گۆرانییەکی ئەم ئەلبوومەی بە ناونیشانی "شەو خەوت" بڵاوکردەوە
بڕیارە لە داهاتوودا دوێت لەگەڵ شیرین عەبدولوەهاب ئەنجام بدات
پێشووتر لە سعودیەوە گەشتە هونەرییەکەی دەستپێکردەوە
زنجیرە کۆنسێرتەکانیشی بەردەوام دەبن
ئێستا لەسەر تۆڕی یوتیوب نوێترین گۆرانیی فەزڵ شاکر بە ناونیشانی "شەو خەوت" بەردەستە، لەبارەی گۆرانییەکەشەوە نووسیویەتی:
پێدەچێت خۆشترین شت لە ژیاندا ئەوەبێت کە خەونێکی نوێت هەبێت و چاوەڕێ بیت تیایدا بژیت.

تاوەکو ئێستا هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەبارەی ئەلبوومەکەی ئاشکرا نەکردووە.
لەماوەی ڕابردوودا گەشتە هونەرییەکەی لە سعودیەوە دەستپێکردەوە و بڕیارە بەدرێژایی ئەم مانگەش لە بەشێک لە شارەکانی وڵاتەکە و پاشان قەتەر و ئوردن کۆنسێرت سازبکات.
ئەوەی دڵی هەوادارانی ئەم هونەرمەندەی خۆشکردووە، دوێتە چاوەڕوانکراوەکەیەتی لەگەڵ شیرین عەبدولوەهاب خانمە گۆرانیبێژی دیاری میسڕی؛ ناسڕ بیجاتو بریکاری کارەکانی شیرین ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە.
زیاتر لەبارەی فەزڵ شاکر و گەڕانەوەکەی بزانە:
دادگای سەربازیی لوبنان فەزڵ شاکری ئازاد کرد

