دواهەمین هەناری دونیا بە ڕووسی بڵاوکرایەوە

پووختەی هەواڵ:

  • دواهەمین هەناری دونیا یەکێکە لە دیارترین ڕۆمانەکانی بەختیار عەلی

  • ئەم ڕۆمانە ساڵی 2003 بڵاوکراوەتەوە

  • تاوەکو ئێستا بە حەوت زمانی جیهانی بڵاوکراوەتەو

  • ئەلێکساندرا گلیۆبۆفسکایا وەریگێڕاوەتە سەر زمانی ڕووسی


خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕووسی "پۆلیاندریا"، ڕۆمانەکە بە ڕووسی بڵاودەکاتەوە کە خاوەنی بەرگێکی سەرنجڕاکێش و هاوچەرخە؛ لە دیارترین خانەکانی بڵاوکردنەوەیە لە ڕووسیا.


ئەم ڕۆمانە، تاوەکو ئێستا بە حەوت زمانی جیهانی بڵاوکراوەتەوە، لەوانە:

  • عەرەبی

  • فارسی

  • تورکی

  • ئینگلیزی

  • ئەڵمانی

  • ئیتاڵی

  • فەڕەنسی

زمانی ڕووسیش، هەشتەم زمان دەبێت کە ئەم ڕۆمانەی پێ بڵاودەکرێتەوە.

ڕۆمانەکە تاوەکو ئێستا چەند جارێک بە کورمانجیی باکوور و شێوەزاری بادینی بڵاوکراوەتەوە، بڕیاریشە لە داهاروودا بە زمانی کەتەلانی بڵاوبکرێتەوە.

حەسەن فەلاح

Sat Nov 07 2026

Loading related news...