
پووختەی هەواڵ:
12 کەس وەکو براوەی خەڵات دەستنیشان کران
ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو خەڵاتی ڕێزلێنایان پێ درا
چەندین پانێڵ، گفتوگۆ، چالاکی ئەدەبی و هونەری ڕێکخران
ماوەی سێ ڕۆژ فێستیڤاڵەکە بەردەوام بوو
ڕێکەوتی حەوتی تشرینی دووەم، لە کۆتا ڕۆژی چالاکییەکانیدا، 29ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ، بە کۆنسێرتێکی گرووپی موزیکی لوڕ، کۆتایی بە چالاکییە هونەرییەکانی هێنا.

پاش پێشکەشکردنی پانێڵ و ئەنجامدانی گفتوگۆ، کۆتا چالاکیی خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە، بەخشینی خەڵات و ستایشکردنی چەند کەسایەتییەک بوو:
لە چوارچێوەی بوارەکانی (لێکۆڵینەوە، چیرۆک و شیعر)، ئەم کەسایەتییانە بوون بە براوە:
براوەکانی لێکۆڵینەوە:
یەکەم: جینالۆجیای گوتاری سەلەفیزم-وەهابیزم: هیوا موسا
دووەم: ئەدەب و کوشتنی نامووسی لە نیشاندانەوە بۆ بازبونیادنانەوەی واتا: د. بەهار زنگیبەند
سێیەم: پێگەی گۆرانی و موزیک لە شیعری کلاسیکی کوردیدا: سەرکەوت بورهان یوسف
براوەکانی چیرۆک:
یەکەم: نیوەڕۆ گەرمەکان: حەمە قادر
دووەم: مەولەوی و "خ"ێکانی خیانەت!: سپێدە ساڵحی
سێیەم: جێگۆڕکێ: چیا پەرویزپوور
براوەکانی شیعر:
یەکەم: بیست و دوو: ئالان شێرکۆ
دووەم: خۆڵەمێشترین سەوز: هێمن عومەر
سێیەم: تابلۆکانی فاتیمە: زانا سەڵاح ساڵح
یەکەمەکانی لێکۆڵینەوە، چیرۆک و شیعری بادینی:
شیعر: برینێن ئاخێ و ڕۆندکێن ئاسمانی: نایف مەحموود
چیرۆک: دەمێ من دخوینی ببە دادوەر و بلا ویژدانا تە بڕیارێ بدەت: مهاباد ئەنوەر
لێکۆڵینەوە: ئاستەنگێن بکارئینانا زیرەکیا دەستکرد ل دەڤ نڤشێ دیجیتالی ل زانکۆیا دهۆک: فوئاد سەلمان

خەڵاتەکانی ڕێزلێنان بۆ:
بنەماڵەی سامی هادی شاعیری کۆچکردوو
حەمەی حەمە سەعید
شێخ عومەر بەرزنجی
هونەرمەندە بەشداربووەکان لە پێشانگەی شێوەکاری ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە
لەم لینکەوە زیاتر لەبارەی پاشخان و وردەکارییەکانی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە بزانە
