کاریک: هەمیشە بەوەفا دەمێنمەوە بۆ مان یونایتد

لە یارییەکانی گەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ، یانەی چێڵسی بە بردنەوەی لە مانچێستەر یونایتد لە یاریگەی خۆیدا، بە ئەنجامی 2-0 گەڕایەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان و برینەکانی شەیتانە سوورەکانی قوڵتر کرد.

ئێستا میدیاکان باس لە دوورخستنەوەی مایکڵ کاریکی ڕاهێنەر دەکەن، بەتایبەت دەنگۆ هەبوو کە ئەمە دوایین چانس بوو تاوەکو لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی بمینێتەوە.

دوای شکستەکە، مایکڵ کاریک گوتی:

شکستێکی قورس بوو، بۆ چەند ساتێک
لە گێمی یەکەم باش یارییمان کرد، گڵلەکەشمان ڕەتکرایەوە، گێمی دووەم لیساندرۆ
کرایە دەرەوە، ئیدی کۆنترۆڵمان لەدەستدا.

سەبارەت بە داهاتووم، من هیچم نییە
بۆ گوتن، یانەکە پشتگیرمە، هەر بریارێکیش بدرێت من رازیم، وەکو چۆن وەرزی رابردوو
هاتمە ئێرە تەنیا بۆ ماوەیەکی کاتی و ویستم یارمەتی یانەکە بدەم، وەکو وەفایەک،
بۆیە هەمیشە هەر بەوەفا دەبم و لەگەڵ یانەکەم.

کۆبونەوە و گفتوگۆم لەگەڵ یاریزانان ئەنجامداوە و
یاریزانەکان برسیی بردنەوەن و هەستیان بە ئازار و بێهیوایی کرد دوای ئەم شکستە، لەبەر
ئەوەی بەپێی پێویست ئەنجامەکانمان باش نەبوون، بەڵام ئیرادە و مۆراڵێکی بەرز هەیە
بۆ قەرەبووکردنەوە.

هیچ کێشەیەک لەئارادە نییە و سەبارەت بە کاپتنی یانەکە، برۆنۆ
بە تەواوی پابەندە بە یانەکەوە، تەنیا کێشە لە ژووری جلگۆڕین ئەنجامەکانمانە،
دەبێت چارەسەری بکەین، خەریەا هەمان سیناریۆ خراپەکەی وەرزی رابردوو دووبارە
دەبێتەوە، بەپرسیارێتی دەگرمە ئەستۆ، دەبێت ئەم چەند ڕۆژە ئەم شکستە لەبیربکەین و
گفتوگۆی ئەوە بکەین چۆن قەرەبووی ئەنجامە خراپەکان بکەینەوە.

Loading related news...