
چێڵسی بە ئەنجامی 2-0 لە مانچێستەر یونایتدی بردەوە.
مۆرگان رۆجەرز و کۆڵ پاڵمەر گۆڵەکانی چێڵسییان تۆمارکرد.
لیساندرۆ مارتینێز لە خولەکی 62 کارتی سووری وەرگرت.
چێڵسی سەرکەوت بۆ پلەی 4 و مانچێستەر یونایتد لە پلەی 16 مایەوە.
لە یارییەکانی گەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ، یانەی چێڵسی بە بردنەوەی لە مانچێستەر یونایتد لە یاریگەی خۆیدا، بە ئەنجامی 2-0 گەڕایەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان و برینەکانی شەیتانە سوورەکانی قوڵتر کرد.
دوای ئەوەی هەردوو تیم نەیانتوانی هەلەکانی گێمی یەکەم بقۆزنەوە و بە بێ گۆڵ کۆتایی هات، چێڵسی لە خولەکی 50 لە ڕێگەی مۆرگان رۆجەرزەوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد. لە خولەکی 62 لیساندرۆ مارتینێزی بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد کارتی سووری وەرگرت و کرایە دەرەوە، دواتر لە خولەکی 63 کۆڵ پاڵمەر بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ چێڵسی تۆمارکرد.
چێڵسی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 16 خاڵ لە پلەی چوارەم و قەرەبووی شکستی گەڕی پێشووی بەرامبەر تۆتنهام و شکستی چوارشەممەی ڕابردووی بەرامبەر لیڤەرپوول لە جامی ئێف ئەی کەپ کردەوە. لە بەرامبەردا، مانچێستەر یونایتد بە 7 خاڵ لە پلەی 16 مایەوە و درێژەی بە ئەنجامە خراپەکانیدا، کە لەم وەرزەی خولەکەدا 4 شکست، 1 بردنەوە و 4 یەکسانبوونی هەیە.