سێ پێکانی لەسەریەک بایرن میونشنی نیگەران کردووە

  • سێ یاریزانی بایرن میونشن لە یارییەکەی دۆرتمۆند تووشی پێکان بوون.

  • ئیسماعیل سەیباری بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ گۆڵپارێزدا یاریگەی جێهێشت.

  • گنابری تەنیا 2 خولەک دوای چوونە دەرەوەی سەیباری تووشی پێکان بوو.

  • مایکڵ ئۆلیسێ لە کۆتایی یارییەکەدا بە ئازارێکی زۆرەوە گۆڕانکاری پێکرا.

لە یاریی لوتکەی خولی ئەڵمانیا، پێکانی هەر سێ یاریزان مایکڵ ئۆلیسێ، ئیسماعیل سەیباری و سێرجی گنابری بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتمۆند، ترسی زۆری لای بایرن میونشن دروستکرد.

سەیباری مەغریبی، دوای بەرکەوتنێکی لەگەڵ گریگۆر کۆبێڵی گۆڵپارێزی دۆرتمۆند لە قاچی ڕاستیدا دووچاری پێکان بوو، یاریزانەمەغریبییەکە بەرامبەر 63 ملیۆن دۆلار پەیوەندی بە بایرنەوە کردووە، بە هاوکاریی تیمی پزیشکی چووە دەرەوە و نەیتوانی بەردەوام بێت.

تەنیا 2 خولەک دوای ئەوە، سێرجی گنابریش بەهۆی ئازارەوە لەسەر زەوی دانیشت و یاریگەی جێهێشت، کە جۆزێپ ستانیسیچ شوێنی گرتەوە.

لە خولەکەکانی کۆتاییشدا، ئۆلیسێ بەبێ تۆپ کەوتە سەر زەوی و ڕاستەوخۆ بەهۆی ئازارەوە داوای کرد گۆڕانکاری پێبکرێت و لە کاتی چوونە دەرەوەیدا ئازارێکی زۆری پێوە دیار بوو.

Loading related news...