ئیسلام ماخاچێڤ، ئەستێرەی دیاری یو ئێف سی و پاڵەوانی وێلتەر وێیتی یو ئێف سی، لە لێدوانێکی نوێیدا باسی لە داهاتووی وەرزشیی خۆی کرد و ڕایگەیاند کە یەکێک لە دوایین شەڕەکانی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا ئەنجام دەدات، واتە وازهێنانی ئەم شەڕکەرە نزیک بووەتەوە.
ماخاچێڤ شەڕەکەی بۆ پارێزگاریی لە پشتێنی (وێڵتەر وێیت) دەبێت.
ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی داهاتووی تەنیا پاراستنی دەستکەوتەکانی پێشووی نییە، بەڵکو دەیەوێت مێژوویەکی گەورەتر تۆمار بکات و ناوی خۆی لە ڕێزی مەزنترین پاڵەوانەکانی مێژووی ئەم وەرزشەدا بچەسپێنێت.
ئیسلام لە هەژماری خۆیەوە وتی، شەڕی داهاتووم یەکێک دەبێت لە کۆتا شەڕەکانم، وتیشی خەڵک دەڵێن پراتێس و مۆرالێس زۆر مەترسیدار و باشن، بۆیە پێمدەڵێن شەڕیان لەگەڵ بکە، کەواتە منیش دەمەوێت ڕووبەڕووی باشترینەکان ببمەوە و جارێکی تریش بۆ جیهانی بسەلمێنم کە کێ باشترینی جیهانە.
لەم دواییانەدا باس لەوە دەکرێت کە ململانێکان بۆ گەیشتن بە لوتکەی وێڵتەر وێیت لە نێوان چەندین پاڵەوانی بەهێزدا گەرمتر بووە و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا شەڕەکان بەتەواوی یەکلایی ببەنەوە.
شارەزایانی وەرزشی پێیان وایە ئەم شەڕانەی ئیسلام دەبێتە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین ڕووداوە مێژووییەکانی یو ئێف سی، کەواتە لە نێوان کارلۆس پراتێس و مایکڵ مۆرالێس، ئیسلام ڕووبەڕووی یەکێکیان دەبێتەوە،، پێشبینیش دەکرێت لە 30ـی مانگی یەکی 2027 ، لە یو ئێف سی 336 لە تۆرۆنتۆ بەڕێوەبچێت.