کریستیانۆ پاشای ڕیکۆردەکانە

پاشای هاتریک

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ژمارەی گۆڵەکانی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا گەیاندە 985 گۆڵ، هاوکات بووە پاسای هاتریک، چونکە لە مێژوودا تاکە یاریزانە زۆرترین هاتریکی هەبێت.

لیستی خاوەن زۆرترین هاتریکەکان:

کریستیانۆ– 67 هاتریک – 1337 یاری
مێسی – 62 هاتریک – 1183 یاری
لیڤاندۆڤسکی – 35 هاتریک – 1028 یاری
سوارێز – 33 هاتریک – 1009 یاری
کەین – 31 هاتریک – 766 یاری

لە دواین هاری کەین کە پلەی پێنجەمە، ئەم ناوانە دێن:
هالاند - 27 هاتریک
ئێمباپێ - 25 هاتریک
نەیمار - 22 هاتریک
زڵاتان- 20 هاتریک

ڕۆناڵدۆ وازی لە ڕکابەری یاریزانان هێناوە، ئێستا لەپێش یانەکانەوەیە

ژمارەی هاتریکەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە تەواوی کاروانی وەرزشیدا 67 هاتریکە، کە لە کۆی گشتی هاتریکەکانی ئەم یانانەی خوارەوە زیاترە لە مێژووی خولی وڵاتەکەیاندا:

- دۆرتمۆند 53 هاتریک

- مانچێستەر سیتی 44 هاتریک

- لیڤەرپووڵ 42 هاتریک

- ئارسیناڵ 42 هاتریک

- مانچێستەر یونایتد 38 هاتریک

- پاریس سانجێرمان 38 هاتریک

Loading related news...