کەشناسیی عێراق: باران بارین دەستپێدەکاتەوە

ئارام یوسف2 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنى بارانبارین - ناوبازاڕى سلێمانى- فۆتۆ: حەمەسوور کەناڵ8
دیمەنى بارانبارین - ناوبازاڕى سلێمانى- فۆتۆ: حەمەسوور کەناڵ8

پووختەى هەواڵەکە

  • عێراق دەکەوێتەوە ژێر کاریگەرى دۆخى کەشى پایزەى باراناوییەوە.

  • کەشناسیی عێراق: ناجێگیریی کەشوهەوا چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.

  • کەشناسى عێراق: باران بە بڕی جیاواز دەبارێت.


دەستەی کەشناسیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، گۆڕانکاریی لە دۆخی کەشوهەوا لە ئێوارەی سێشەممەوە دەستپێدەکات، سەرەتا ناوچەکانی خۆرئاوای عێراق دەگرێتەوە و بە نمەبارانی پچڕپچڕ دەستپێدەکات.


ڕاگەیێنراوى کەشناسى:

  • ئەو نمەبارانە لە ڕۆژی چوارشەممە و ڕۆژانی دواتر تەواوی عێراق دەگرێتەوە.

  • بڕی زۆری باران بارین هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی باکوور و ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە.

  • هەندێک جار هەورە بروسکە و ترشیقەی لەگەڵدا دەبێت.

  • لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە کاریگەرییەکانی کەشوهەوا کەمدەبێتەوە.

  • ئەگەری باران بارین لاواز دەبێت.

هۆشداری کەشناسى

کەشناسیی عێراق داوا دەکات خەڵک ئاگاداری هەورە بروسکە بن و لە ڕێڕەوی ئاو و دۆڵ و ناوچە نزمەکان دووربکەونەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر یاسین ئەحمەد، سەرپەرشتیارى لیژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵی هەنار و پایزى هەڵەبجە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ڕۆژى چوارشەممە، کە دەکاتە 28ـى تشرینى یەکەم، بۆ بەڕێوەچوونى فێستیڤاڵەکە دیاریکراوە، بەڵام ئەگەر کەشوهەوا لەبار نەبێت وادەکەى دەگۆڕن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

فێستیڤاڵی هەنار و پایزى هەڵەبجە 28ـى مانگ دەستپێدەکات

فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە؛ ڕێگاکانی چوون و گەڕانەوە دیاریکران

کەشناسێکى کورد: ئەمساڵ بڕی بارانبارین 60% زیاتر دەبێت

ئارام یوسف

Sun Oct 25 2026

Loading related news...