چاوەڕوان دەکرێت نزیکەى 600 هەزار کەس سەردانى فێستیڤاڵى هەنارى هەڵەبجە بکەن

پووختەى هەواڵ

  • پێشبینی دەکرێت بە بەهای دوو ملیار دینار بەرهەمەکانی فێستیڤاڵە بفرۆشرێن.

  • 12ـەمین فێستیڤاڵى هەنارى هەڵەبجە بە گەرموگوڕییەوە بەردەوامە.

  • ئەمڕۆ شەممە چوارەم ڕۆژى فێستیڤاڵى هەنارى هەڵەبجەیە.


بەگوێرەى ئەو داتا نافەرمییانەى کەناڵ8 دەستی کەوتووە، لەماوەى سێ رۆژى ڕابردوودا بە تێکڕا ڕۆژانە نزیکەى 150 هەزار سەردانیکەرو گەشتیار چوونەتە فیستیڤاڵەکە، کە بەراورد بە فێستیڤاڵى ساڵانى ڕابردوو ژمارەى سەردانیکەران زۆر زیادیکردووە.


بۆ فێستیڤاڵەکە چى کرا؟

  • ئامادەکارییەکان و ئاسانکاریى هاتوچۆى سەردانیکەران و گەشتیاران.

  • مارکێتینى بەرهەمەکان و پیشاندانیان و بەشێوازێکى هاوپەرخانە.

  • یاسین ئەحمەد، ئەندامى لیژنەى ئامادەکاریى 12ـەمین فێستیڤاڵ: بەگوێرەى چاودێریى ئێمە هیچ ساڵێکى 11 ساڵى ڕابردوو ئەوەندە قەرەباڵغ نەبووە.

  • یاسین ئەحمەد: ئامادەکارییەکانی هاتوچۆ و ئاسانکاریى کۆشکەکان و بەبازاڕکردنیان، گرنگیدان بە کوالێتیى بەرهەمەکان سەرنجى زیاترى گەشتیارانى ڕاکێشاوە.

کۆشکەکانى 12ـەمین فێستیڤاڵ

  • 502 کۆشک و شوێن بۆ 552 باخەوان و جووتیاران و خانمانى دەستڕەنگین دانراون.

  • بەشێک لە کۆشکەکان دوو باخەوان یاخود دوو جووتیار و دوو خانمى دەستڕەنگینى تێدایە.

  • داهاتى فێستیڤاڵەکە ڕاستەوخۆ دەچێتە گیرفانى ئەوانەى بەرهەمەکانیان دەخەنەڕوو.

ستار مەحموود، بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى هەڵەبجە، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ڕۆژانى سێیەم و چوارەمى فێستیڤاڵەکە بەهۆى ئەوەى پشووە لە هەرێمى کوردستان زۆرترین بەرهەمى کشتوکاڵى ساغ دەکرێنەوە، کە بەراورد بە رۆژى یەکەم و دووەم زیاتر دەبێت".

گوتیشى "چەمکى گەشتوکاڵ بووەتە دووانەیەکى زۆر باش بۆ کەرتى گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و بازاڕێکى باشى سازاندووە بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و ئاوەدانى خستووەتە شوێنە گەشتیارییەکان".

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ئەمڕۆ دوایین ڕۆژە؛ فێستیڤاڵى هەنار سێ ڕۆژى گەرموگوڕى بەڕێکرد

Loading related news...