سبەى تاقیکردنەوەى نیوەى وەرز دەستپێدەکات

یەکێک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8
یەکێک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8

پووختەى هەواڵ

  • ئەمساڵ وەرزى خوێندن بەبی کێشە و بایکۆت بەڕێوەچووە و تاقیکردنەوەکان لە وادەى خۆیاندا دەکرێن.

  • پرۆسەى خوێندن بە بەشدارى یەک ملیۆن و 954 هەزار خوێندکار بەرێوەدەچێت.

  • ئەمساڵ 139 هەزار خوێندکاری نوێ وەرگیران.


سبەى یەکى تشرینى دووەم تاقیکردنەوەکانى نیوەى وەرز لە هەرێمى کوردستان لە قۆناغى چوارەمى بنەڕەتى تاوەکو 12ـى ئامادەیی دەستپێدەکات و دوو هەفتە دەخایێنێت.


بەگوێرەى ساڵنامەى خوێندنى 2026 – 2027:

  • تاقیکردنەوەکان لە بازنەى دووەمى خوێندنگە بنەڕەتییەکان واتە لە قۆناغى چوارەمى بنەڕەتى تاوەکو 12ـى ئامادەیی دەستپێدەکات.

  • تاقیکردنەوەکان لەسەر 20نمرەیە و هەڵسەنگاندن بۆ خوێندکاران لەماوەى 40 ڕۆژى وەرزى یەکەمى خوێندن دەکرێت.

خوێندن لە هەرێمى کوردستان دوو وەرزە، هەر وەرزێک لەسەر 100 نمرەیە، 20 نمرە نیوەى وەرز، 20 نمرەى هەڵسەنگاندنى خوێندکاران لەسەر چالاکى ڕۆژانەیان و 60نمرە لەسەر تاقیکردنەوەى کۆتایی وەرزە کە بڕیارە لە 15ى کانوونى یەکەم دەستپێبکات.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

سبەى دەستپێکى ساڵى نوێى خوێندنە لە هەرێمی کوردستان

Loading related news...