
بە دەستڕێژى گولـلە لەناو بازاڕى هەڵەبجەییەکان لە شارۆچکەى شارەزوور تەقەى لە قوربانییەکە کردبوو.
دیمەنى تەقەکردنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و کاردانەوەى لێکەوتەوە.
کەسوکارەکەى ئارام داواى دەستگیرکردنى تۆمەتبارەکەیان کردبوو.
دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو تۆمەتبار خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە کرد و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەکەیدا.
بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەمان کرد.
شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان كرا.
شەوی ڕابردوو خۆی ڕادەست کرد.
تۆمەتبار بە ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بەردەوامە.
ئارام محەممەد، ناسراو بە ئارام ئیمامى ئێوارەى 29ـى ئەم مانگە لە شارەزوور کوژرا، دیمەنى کوشتنەکەى لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و کاردانەوەى لێکەوتەوە.
شەوى ڕابردوو كەسوكارەکەى لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا باسیان لەوەکرد، کوڕەکەیان لەسەر مامەڵەیەكی (300) دۆلارى كێشەی لەگەڵ بكوژدا هەبووە و چەند جارێك یەخەیان پێگرتووە، جارێكیان چەند كەسێكیان چوون بۆی ئەمیش یەكێكیانی بریندار كردووە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، دواتر بە هۆی ئەو كێشەیەوە پێنج ساڵ كرایە زیندان و دواتر ئازادكرا. داواشیان کرد تۆمەتبارەکە دەستگیربكرێت و سزای یاسایی خۆی بدرێت.
