بازرگانان داواى درێژکردنەوەى وادەى لێخۆشبوونە گومرگییەکەیان کردووە.
خواستێکى زۆر لەسەر ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە هەیە.
ئەگەر لێخۆشبوونەکە درێژ نەکرێتەوە نرخەکەیان گرانتر دەبێت.
سبەى یەکشەممە یەکى تشرینى دووەم وادەى لێخۆشبوونى گومرگیى ئۆتۆمبێلى مایڵد هایبرێد کۆتایی دێت و تاوەکو ئەمڕۆ شەممە هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەى لێخۆشبوونەکە نەدراوە.
تاوەکو ئەمڕۆ هیچ نووسراوێکمان بۆ درێژکردنەوەى وادەى لێخۆشبوونى گومرگ بەدەست نەگەیشتووە.
ئەگەر تاوەکو سبەى بڕیارى نوێ نەدرێت، ئەو جۆرە لە ئۆتۆمبێل هاوشێوەى ئۆتۆمبێلى تەواو سووتەمەنى گومرگ دەکرێن.
پاترییەکى گەورەى بۆ پاڵپشتى بزوێنەرەکە و کەمکردنەوەى فشار لەسەر بزوێنەر بۆ دانراوە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە بۆ کارکردن بەردەوام پێویستى بە بەنزینە.
گومرگى ئۆتۆمبێل 15%ـە، ئەگەر بڕیارى لێخۆشبوونەکە درێژنەکرێتەوە، ئۆتۆمبێلێکى 20 هەزار دۆلارى مایڵد هایبرد، سێ هەزار دۆلار گومرگ دەکرێت و بەمەش نرخەکەیان لە بازاڕ ڕاستەوخۆ لە 15% بەرزدەبێتەوە.
بەگوێرەى نوسراوێکى پێشترى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی گومرگى هەرێمى کوردستان، وادەى لێخۆشبوونى گومرگی لە ئۆتۆمبێلى مایڵد هایبرد لە 21ـى ئاب درێژکرایەوە بۆ 1ـى تشرینى دووەم.
ماوەى لێخۆشبوونى گومرگى بۆ ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید درێژکرایەوە
هەفتەى داهاتوو لێخۆشبوونى گومرگیی ئۆتۆمبێلى مایڵد هایبرد کۆتایی دێت