ڕووبەرى باخە هەنارەکانى هەڵەبجە گەیشتووەتە 10 هەزار و 600 دۆنم

دیمەنێک لە فێستیڤاڵى هەنار فۆتۆ؛ حەمە سوور
دیمەنێک لە فێستیڤاڵى هەنار فۆتۆ؛ حەمە سوور

پووختەى هەواڵ

  • بەرهەمى ساڵانەى هەنار لە نێوان 30 بۆ 40 هەزار تۆندایە

  • ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژى فێستیڤاڵەکەیە و هەزاران هاونیشتمانی خۆیان گەیاندووەتە هەڵەبجە.

  • سێ ڕۆژى ڕابردوو دەیان تۆن لە هەنار و بەروبوومە خۆماڵییەکان فرۆشران.


نەوزاد والى، جێگرى بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى هەڵەبجە بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، 10 هەزار و 600 دۆنم ڕووبەرى باخى هەنار لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە هەیە و پێشبینى دەکەن ڕێژەکە لە 15 بۆ 17 هەزار تۆن بەرزبێتەوە.


نەوزاد والى، جێگرى بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى هەڵەبجە:

  • پلانمان نییە ڕووبەرى داچێنراوى باخى هەنار لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە زیاد بکەن.

  • بەروبوومێکى ستراتیجى نییە و زیادکردنیشى بەخواستى ئێمە نییە.

  • ساغبوونەوەى لە بازاڕدا سەنگى مەحەک دەبێت بۆ زیادکردنى بەرهەمەکە.

  • ئێستا بەرهەمەکان تەنیا لە هەرێمى کوردستان، شارەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق ساغ دەکرێنەوە.

نەجمەدین عومەر، بەڕێوەبەرى باخدارى لە بەڕێوەبەرایەتیى کشتوکاڵى هەڵەبجە بۆ کەناڵ8:

  • تاڕادەیەک فێستیڤاڵەکانى هەنار کاریگەرییان لەسەر زیادبوونى باخەکانى هەنار هەبووە.

  • زیادبوونى باخەکانى هەناریش وابەستەیە بە ساغبوونەوەى بەرهەمى هەنار لە بازاڕەکان.

نەجمەدین عومەر، گوتیشى "بەرهەمى ساڵانەى هەنار لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە لە نێوان 30 بۆ 40 هەزار تۆندایە".

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ئەمڕۆ دوایین ڕۆژە؛ فێستیڤاڵى هەنار سێ ڕۆژى گەرموگوڕى بەڕێکرد

جەبار حسین

Sat Oct 31 2026

Loading related news...