
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، تۆمەتەکانی ئەمریکای ڕەتکردەوە کە ئێران بە پەرەپێدانی چەکی بایۆلۆجی و کیمیایی تۆمەتبار دەکات.
بەقائی دەشڵێـت، قسەکانی ئەمریکا وەک تۆمەتەکانە پێشترە کە بۆ عێراقی دروستکردبوو.
ڕۆژی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاماژە هەیە کە ئێران بیر لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی دەکاتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا باس لە پلانێکی تاران دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ناوخۆی ئەمریکا.
لە وەڵامدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی:"تۆمەتەکانی ئەمریکا بەردەوام لە گۆڕاندان، بەڵام گێڕانەوە بنەڕەتییەکە بە شێوەیەکی نیگەرانکەر وەکو خۆی دەمێنێتەوە".
تۆمەتەکانی ئەمریکای هەمان تۆمەتی هەبوونی چەکی کۆمەڵکوژ لەلایەن عێراقەوەیە کە پێشتر دەیانگوت.
بانگەشەی هەواڵگرییەکانی ئەمریکا بێ بنەما سەبارەت بە هەبوونی چەکی کۆمەڵکوژیی.
پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا جیهان هیچی لە وانە کارەساتبارەکانی ساڵی 2003 فێر بووە، یان خەریکە ڕێگە بدەین جارێکی دیکە بە شێوەیەکی بەرفراوان خەڵک بخەڵەتێنن؟".
تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، کە پێدەچێت ئێران بەنیازی تەقاندنەوەی "بۆمبێکی پیس" بێت لە پایتەختی ئەمریکا.
بۆمبی پیس، یان بۆمبی تیشکدەر، بۆمبێکی ئاساییە کە تێکەڵ بە ماددەی تیشکدەر کراوە، دوای تەقینەوەی، سەرانسەری ناوچەکە بە بڵاوکردنەوەی تیشکی مەترسیدار پیس دەکات، بەبێ ئەوەی تەقینەوە یان کاردانەوەی ئەتۆمی دروستبکات.
