گرژییە سەربازییەکانی نێوان تاران و واشنتن بەردەوامە

دیمەنێک لە جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هوورمز
دیمەنێک لە جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هوورمز

پووختەی هەواڵەکە

  • سوپای پاسداران ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر چەند خاڵێک لە گەرووی هوورمز.

  • سوپای پاسداران دەشڵێت، ئەمریکا بە بەکارهێنانی درۆن و فڕۆکەی جەنگی هەوڵی تێپەڕاندنی کەشتییەکان بە گەرووی هوورمزدا دەدات


لە پاڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان، بەڵام گرژییە سەربازییەکانی نێوان تاران و واشنتن لە ئاوەکانی کەندا و نزیک لە گەرووی هوورمز بەردەوامە و بە گوێرەی سوپای پاسدارانی ئێران، شەوی رابردوو واشنتن چەندین هێرشی سەربازی کردووەتە سەر چەند خاڵێکى سەربازى وڵاتەکەیان، لە بەرامبەریشدا هێزەکانیان دوو ڕاداری ئەمریکایان لە بەحرێن بە ئامانج گرتووە.


لە راگەیێنراوەێکدا سوپای پاسدارانی ئێراندا هاتووە:

  • شەوی ڕابردوو، ئەمریکا بە سود وەرگرتن لە فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری F-16،، و F-35، چەندین هەلیکۆپتەر و درۆنە جیاوازەکانی هەوڵیاندا ئاسانکاری بکەن بۆ تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانییەکان بە رێگای نایاسایی لە گەرووی هوورمز.

  • لە ئەنجامدا لە بەشی باشووری گەرووی هورمز و چەندین خاڵی دیکە لە ئاوەکانی کەنداو دەنگى تەقینەوە بیستراوە.

  • دواتر دەرکەوتووە کە ئەو کەشتیانەى نیازیان هەبووە گەرووەکە تێپەڕێنن بەرمینە دەریاییەکان کەوتوون و گڕیان گرتووە.

لەگەڵ ئەوەشدا بەگوێرەى زانیارییەکان، هێزەکانى ئەمریکا چەند بنکەیەکى سوپاى پاسدارانیان بە ئامانج گرتووە، لەبەرامبەریشدا پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێن، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا، هێرشیان کردووەتە سەر دوو ڕاداری سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا لە بنکە ئاسمانییەکانی ڕەفاع و عەوالی لە بەحرێن.

لەگەڵ دەستپێکردنی گرژییە سەربازییەکانی نێوان تاران و واشنتن، گەرووی هوورمز بووەتە چەقی ململانێکانی نێوان هەردوو وڵات، بەردەوام ئێران دەڵێت، کۆنترۆلێ گەرووی هوورمز لە ژێر دەستی هێزە سەربازییەکانیاندایە و هەرچی ئەمریکاشە، دەڵێت، ئێران نەیتوانیوە کۆنترۆلی گەرووەکە و هاتوچۆی کەشتیوانی لە هوورمز بکات.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئێران تۆمەتەکانی ئەمریکا لەبارەی پەرەپێدانی چەکی بایۆلۆجی و کیمیایی ڕەتدەکاتەوە

سامیا حەسەن

Sun Nov 22 2026

Loading related news...