
زەیدى و تۆم باراک پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان تاوتوێکرد
زەیدى و تۆم باراک تاوتوێى پەرەپێدانى هاوبەشییەکانى عێراق و ئەمریکایان کرد.
عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، و تۆم باراک نێردەى تایبەتى سەرۆکى ئەمریکا بۆ عێراق کۆبوونەوە و ئاسۆى پەرەپێدانى هاوبەشییەکانى هەردوو وڵات و بەرزکردنەوەیان بۆ ئاستەکانى هاوکارى لە بوارەکانى ئابوورى و وەبەرهێنان گفتوگۆیان لە بارەوەکرا.
تاوتوێى پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ئاسۆى پەرەپێدانى هاوبەشییەکانى هەردوو وڵات.
بەرزکردنەوەیان بۆ ئاستەکانى هاوکارى لە بوارەکانى ئابوورى و وەبەرهێنان.
کە ببێتە مایەى بەدیهێنانى بەرژەوەندیی دوولایەنە و پاڵپشتیی پڕۆسەى گەشەپێدان.
هەردوولا تاوتوێى پێشهاتەکانى دۆخى ناوچەکەیان کرد.
ئەو ئاڵنگارییانەى ڕووبەڕووى ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بوونەتەوە گفتوگۆیان لە بارەوەکرا.
بە پێویستیان زانى هەوڵە دیپلۆماسییەکان چڕبکرێنەوە بۆ هێورکردنەوەى ئاڵۆزییەکان.
کۆنتڕۆڵکردنى قەیرانەکان و ڕێگەنەدان بە فراوانبوونى ڕووبەرى ململانێکان.
