
جەخت لە هەڵوێستی عێراق کرایەوە بۆ ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان.
زەیدی: نابێت خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربێت.
جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان هەردوولا کرایەوە.
نووسینگەى ڕۆژنامەوانى عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق، ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدا، لە میانی پەیوەندییەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، گۆڕانکارییە ئەمنییەکان و ئاسۆی قۆناغی داهاتوو کرا.
باس لە گرنگیی هەماهەنگی و راوێژکاریی نێوان هەردوو وڵات کرا بەرامبەر بە ئاڵنگارییە هەنووکەییەکان.
کارکردن لەسەر پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی هەرێمایەتی و زاڵکردنی زمانی دیالۆگ و دیپلۆماسی لە چارەسەرکردنی قەیرانەکاندا.
بە جۆرێک یارمەتیدەر بێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان.
جەخت لە هەڵوێستی عێراق کرایەوە بۆ ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان.
بەکارنەهێنانی خاکەکەی وەک بنکەیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
هەروەها پێویستیی پەنابردنە بەر چارەسەری ئاشتییانە و دیالۆگی بونیادنەر.
بە شێوەیەک ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیریی گەلەکانی بپارێزێت.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و هەماهەنگیکردنی هەڵوێستەکان لەسەر پرسە جێ بایەخە هاوبەشەکان، بە جۆرێک کە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بەهێزتر بکات و خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بگەیێنێت.
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا: عێراق لەژێر سەرکردایەتیى عەلى زەیدى ڕێچکەیەکى نوێى گرتووەتەبەر
پێگەى فۆڕبس: ئەمریکا وەبەرهێنانەکانى لە عێراق وەک بەشێک لە ئاسایشى نەتەوەیی سەیر دەکات
زانیارییەکانی کەناڵ8؛ ترەمپ ڕەزامەندی داوە عەلی زەیدی نێوەندگیریی نێوان ئەمریکا و ئێران بکات
