سەندیکای پزیشکانی کوردستان: زەرەرمەندبوونی دارایی کۆمەڵێک پزیشک وابەستەی کاری پزیشکی نییە

پووختەی هەواڵەکە

  • لە ڕووداوێکدا لە پارێزگای سلێمانی کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆڕ لە ڕێگەی بەشداریکردنیان لە کارێکی بازرگانی پارەیەکی زۆریان لێ وەرگیراوە

  • ئەم ڕووداوە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بووە جێی سەرنجی ڕاگەیاندنەکان

  • سەندیکانی پزیشکانی کوردستان دەڵێت: پێویست ناکات هیچ کەس و لایەنێک و کەناڵێکی ڕاگەیاندن ڕووداوەکە بە کار و پیشەی پزیشکییەوە گرێبدات، لە کاتێکدا ڕووداوەکە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی یاساییدایە


سەندیکانی پزیشکانی کوردستان-لقی سلێمانی سەبارەت بە ڕووداوی زەرەرمەندبوونی چەند پزیشکێک لە کارێکی بازرگانیدا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.


دەقی ڕاگەیەنراوەکەی سەندیکانی پزیشکانی کوردستان-لقی سلێمانی سەبارەت بە ڕووداوی زەرەرمەندبوونی چەند پزیشکێک لە کارێکی بازرگانیدا

  • سەبارەت بە ئەو ڕووداوە نەخوازراوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی زەرەرمەندبوونی کۆمەڵێک کەس ڕوویداوە و دەنگۆکەی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و تۆڕەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەتەوە، سەندیکانی پزیشکانی کوردستان-لقی سلێمانی بە پێویستی دەزانێت ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ئەم بابەتە بۆ ڕای گشتی، پزیشکان و سەرجەم ڕاگەیاندنەکان بدات

  • ڕووداوی ئەم جۆرە بابەتانە شتێکی نوێ و نامۆ نییە، بەداخەوە لە چەند ساڵی پێشوودا بە چەندین شێوەی جیاواز و لە چەندین ناوچەی جیاواز ئەم جۆرە ڕووداوانە دووبارە دەبنەوە

  • پزیشکانی وەک هەر چینێکی دیکەی کۆمەڵگە ڕەنگە لە ئەم ڕووداوانەدا زەرەرمەند ببن، ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە ئەم بابەتە بە هیچ جۆرێک پەیوەندیی بە پیشەی پیرۆزی پزیشکییەوە نییە و وابەستەی کاری دامەزراوەیی پزیشکان نییە، پێویست ناکات هیچ کەس و لایەن و کەناڵێکی ڕاگەیاندن ڕووداوەکە بە کار و پیشەی پزیشکی گرێ بدات، بەتایبەت کە ڕووداوەکە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی یاساییدایە و لە کۆتایدا لایەنی تایبەتمەند و دادگا ئەم جۆرە ڕووداوانە یەکلا دەکەنەوە

ئاسۆ فازیل

Tue Nov 03 2026

Loading related news...