
لە توێژینەوەیەکدا کە لە پارێزگای سلێمانی ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە ڕۆنی ڕەشکە بەرگریی بەرامبەر دژەبەکتریاکان کەم دەکاتەوە
ڕۆنی ڕەشکە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی سروشتیی بەهێز بۆ دروستکردنی دەرمانی دژە بەکتریاکان
توێژینەوەکە لە لایەن د. ساکار ئەحمەد، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە بایۆلۆجیی گەردی ئەنجام دراوە، ئامانجی ئەم توێژینەوەیە زانینی کاریگەریی ڕۆنی ڕەشکە بوو لەسەر لەناوبردنی توانای بەرگریی بەکتریاکان بەرامبەر بە دەرمانی دژەبەکتریاکان.
ڕۆنی ڕەشکە کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە لە لەناوبردنی بەکتریای MRSA
لە داهاتوودا دەکرێت ڕۆنی ڕەشکە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دەزگا دەرمانسازییە باوەڕپێکراوەکان، بە شێوەی کرێم یان دەرمانی ناوچەیی بەتەنیا یان بە تێکەڵ لەگەڵ پێکهاتەی دیکەدا بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی برین، هەوکردنی پێست و ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی بەکتریای وەک MRSA دروست دەبن
بە پێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە ڕۆنی ڕەشکە هیچ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر لەناوبردنی بەکتریاکانی Pseudomonas aeruginosa و Salmonella enterica نییە
نیشانەکانی هەستەوەریی وەرزی کەم دەکاتەوە
هەوکردن کەم دەکاتەوە، بەمەش سوودێکی زۆرباشی هەیە بۆ چارەخوازانی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزم
هەناسەدان باشتر دەکات
ئاستی شەکری خوێن کەم دەکاتەوە
دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی دژەشێرپەنجە
خانمانی دووگیان
ئەو کەسانەی دەرمانی ڕوونکەرەوەی خوێن بەکاردەهێنن
ئەو کەسانەی نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

