
لە زانکۆی کۆیە توێژینەوەیەک لەسەر ئاستی هۆشیاریی چارەخوازن پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری، لە لایەن د. دەوەن حەوێزی، ڕاگری سکوڵی پزیشکی زانکۆی کۆیە، ئەنجام دراوە
%75ـی چارەخوازان لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری متمانەیان بە پزیشکەکانیان هەبووە
%37ـی چارەخوازان ئاگاداری نرخی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکانیان نەبوون
لە کوردستان بەشێک لە چارەخوازان پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکانیان ئاگاداری تەواوی ناوەڕۆکی فۆرمی ڕەزامەندی نەشتەرگەرییەکانییان نین، بەشێکیش لە چارەخوازان هۆکاری دروستبوونی ئاڵۆزیی دوای نەشتەرگەرییەکە بۆ هەڵەکی پزیشکی پزیشکەکە دەگەڕێننەوە، بۆ زانینی ئاستی هۆشیاری و متمانەی نێوان چارەخواز و پزیشک، ئەم توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە ئەنجام دراوە و لە گۆڤاری پزیشکی بی ئێم سی بڵاوکراوەتەوە.
ئەجێندای ئەنجامدانی توێژینەوەکە زانینی ئاستی هۆشیاریی چارەخوازان بووە لەسەر وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجامدانی نەشتەرگەری
توێژینەوەکە لەسەر 572 کەس لە شەش نەخۆشخانەی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە
توێژینەوەکە هەشت مانگی خایاندووە و لەساڵی 2024 ئەنجام دراوە
لە ڕێگەی فۆرمێکی 41 پرسیارییەوە بە شێوەی پرسیار و وەڵام لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکانیان چاوپێکەوتن لەگەڵ بەشداربووانی توێژینەوەکەدا کراوە
%75ـی چارەخوازان متمانەیان بە پزیشکەکانیان هەبووە
%91ـی چارەخوازان بەگوێی بڕیارەکانی پزیشکەکانیان کردووە
%41ـی چارەخوازان بەبێ خوێندنەوەی ناوەڕۆکی فۆڕمی ڕەزامەندیی ئەنجامدانی نەشتەرگەری فۆڕمەکانیان واژۆکردووە
%37ـی چارەخوازان ئاگاداری نرخی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکانیان نەبوون
%75ـی چارەخوازان ئاگاداری شێوازی بێهۆشکارییەکانیان نەبوون
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
چەند ڕێنوێنییەک بۆ تووشنەبوون بە ئاڵۆزییەکانی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی دڵ | CHANNEL8
