
لە پڕۆژەیەکی نوێدا وێژەرانی زانکۆی ستافۆرد بەبەکارهێنانی ژیریی دەستکرد دەیانەوێت مۆدێلێکی مێشکی دیجیتاڵی دروست بکەن
وابڕیارە پڕۆژەکە پێنج ساڵ بخایەنێت و لەو ماوەیەدا پەرە بە مۆدێلە دیجیتاڵییەکە بدەن
مۆدێلە نوێیەکەی مێشکی دیجیتاڵی یارمەتیی توێژەران دەدات زانیاریی زیاتر لەسەر شێوەی کارکردنی مێشکی مرۆڤ بزانن
توێژەران دەیانەوێت بۆ زیاتر تێگەیشتن و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەم حاڵەتانە مۆدێلی مێشکە دیجاڵییەکە پەرەپێبدەن: ئاڵزهایمەر، نەخۆشیی پارکینسۆن، ئۆتیزم و خەمۆکی.
دەبێت مۆدێلی مێشکە دیجیتاڵییەکە تاقیبکرێتەوە و پەسەند بکرێت
مۆدێلی مێشکە دیجیتاڵییەکە ناتوانێت لە هەموو لایەنەکانەوە شیکاری فرمانی مێشک بکات و ئەو فرمانانەی پەیوەندییان بە لایەنی باری ئاگاییەوە هەیە، بە ناڕوونی دەمێننەوە
توێژەران بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد و پشکنینە وێنەییەکانی مێشک، وەک ئێم ئاڕ ئای، مۆدێلی مێشکە دیجیتاڵییەکە دروست دەکەن.
لە ئێستادا بەشێک لە چارەسەرەکانی خەمۆکی سوودێکی ئەوتۆ بە چارەخواز ناگەیەنن و ناتوانن بە تەواوی چارەسەری حاڵەتەکە بکەن، بەهۆی پەرەپێدانی ئەم مۆدێلە نوێیە دیجیتاڵییەی مێشکەوە دەکرێت جۆری چارەسەری خەمۆکیی چارەخوازەکە بەپێی بارودۆخی نەخۆشیی خودی چارەخوازەکە دروست بکرێت.
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
توێژینەوەیەک لە ئیتاڵیا: کەمخەوی مەترسیی خڵەفان و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات | CHANNEL8



