
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ئامارێکی تەندروستی ساڵی 2025 ـی بڵاوکردەوە
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی بەشێکی زۆر لە چارەخوازان سوودیان لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بینیوە
سەرەڕای گلەیی و گازندەی بەشێک لە هاونیشتمانییان سەبارەت بە بەردەستنەبوونی دەرمان و چارەسەر لە نەخۆشخانە حکومییەکان، بەشێکی زۆر لە هاونیشتمانییان لە ساڵی ڕابردوودا لە نەخۆشخانە حکومییەکان پشکنینی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانیان ئەنجام داوە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
لە پارێزگای دهۆک 1,552 حاڵەتی نوێی تووشبووی شێرپەنجە تۆمار کراون، 761 حاڵەتی نوێ لە ناوخۆی پارێزگای دهۆکن، 151 حاڵەتی نوێ لە پارێزگای موسڵەوە هاتوون، 59 حاڵەتی نوێ ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستانن
زیاتر لە 138 هەزار پرۆسەی شوشتنی گورچیلە بێبەرامبەر پێشکەشکراون
نزیکەی 50 هەزار پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بێبەرامبەر ئەنجام دراون
زیاتر لە نیو ملیۆن پشکنینی نەخۆشییە درێژخایەنەکان ئەنجام دراون
تێچووی چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجە بۆ هەر چارەخوازێک دەگاتە نزیکەی 200 هەزار دۆلار
حکومەت ساڵانە نزیکەی 167 دۆلار وەکو تێچووی تەندروستی بۆ هەر تاکێک خەرج دەکات
ڕەوانەکردنی 22 چارەخواز بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی مۆخ بە گوژمەی یەک ملیار و سەد ملیۆن دینار، بێ بەرامبەر و لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ڕەوانەکردنی 21 چارەخواز بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان یان دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەرکی حکومەت بە بەهای 126 ملیۆن دینار
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

