
گوتەبێژى حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیمەشق لەگەڵ سەرۆککۆماری سووریا کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی پەیوەندی عێراق و سووریا و دۆخى ناوچەکە و ئاڵنگارییەکان دەکرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە سووریا و لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆمارى سووریا پێشوازى لێکرا. گوتەبێژی حکومەتى عێراق ڕایگەیاند، سەردانەکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندەییەکانی نێوانیانە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی هەردوو گەلانی برا.
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانی سووریا دەکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئەو وڵاتە لە دیمەشق کۆدەبێتەوە.
زەیدی و شەرع تاوتوێی پەیوەندی عێراق و سووریا، پەرەسەندنەکانی ناوچەکە، کاریگەری و ئاڵنگارییە جیۆسیاسییەکانی نێوانیان دەکەن.
هەماهەنگی ئابووری و بازرگانی لەپێشینەی گفتوگۆکانە ئەوەش پاڵشت بە پێویستی هەردوو وڵات بۆ هاوبەشی ئابووری و بازرگانی کە پەیوەندییەکان بگۆڕێت بۆ بەرژەوەندی هاوبەش و هەلی پەرەپێدان و وەبەرهێنان.
ئەم سەردانە دەربڕینی پەرۆشی عێراقە بۆ لێکگەیشتنی هاوبەش و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
پێشتر پەیامنێری کەناڵ8 زانیویەتی، لەم سەردانەی زەیدیدا تاوتوێی ئاساییکردنەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بەغداد و دیمەشق دەکرێت، یەکێک لەو تەوەرانەی بڕیارە زەیدی و شەرع گفتوگۆی لەسەر بکەن، ئاسایشی سنوورەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەماهەنگی ئەمنی و ڕێگرییە لە قاچاچێتی.
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی سووریا، لە کۆبوونەوەی نێوانیان باس لە گواستنەوەی نەوتی عێراق لەڕێگەی تەنکەرەوە بۆ سووریا، لەگەڵ دروستکردنەوەی بۆریی گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ بەندەری بانیاسیش دەکەن.
