سەباح نوعمان: ڕێکارەکانى شنگال مەیدانى و سەربازیى بوون

پووختەی هەواڵەکە

گوتەبێژى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕایگەیاند، کارى لیژنەکان لە پڕۆژەى کۆکردنەوەى چەک بەردەوامە.

سەباح نوعمان دەڵێت، پڕۆسەى گەڕاندنەوەى ئاوارەکانی شنگال و ناوچەکانی دیکە بۆ سەر زێدى خۆیان خێراتر دەکەن و کار لەسەر ئاوەدانکردنەوە و قەرەبووى قوربانییەکان دەکرێت.


سەباح نوعمان، گوتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەى ڕێنماییەکانى عەلى زەیدى، لیژنە تایبەتمەندەکان لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ تەواوکردنى پڕۆژەى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت.


سەباح نوعمان، گوتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق:

  • ئەو ڕێکارە ئەمنییانەى لە ناوچەکانى شنگال جێبەجێکرا، ڕێکارى مەیدانى و سەربازیى بوون.

  • ڕێکارەکانیش بریتى بوون لە؛ تێکەڵکردن و ڕێکخستنى ئەندامانى یەکینەکانى پاراستنى شنگال لە چوارچێوەى هێزە چەکدارەکانى عێراق.

  • وەرگرتنى بنکە و بارەگاکانی ئەو هێزانە لە ناوچەکانى چیاى شنگال و ڕادەستکردنى بە سوپاى عێراق و پێکهاتەکانى دیکەى هێزە چەکدارەکانى عێراق، بەگوێرەى ئەرک و تایبەتمەندییان.

  • حکومەتى عێراق لەگەڵ حکومەتى خۆجێى شارۆچکەى شنگال لە هەماهەنگیی بەردەوامدایە.

  • کار دەکەین لەسەر دۆسیەکانى ئاوەدانکردنەوە و قەرەبووکردنەوەى قوربانییەکان و خێراکردنى گەڕاندنەوەى ئاوارەکان بۆسەر زێد و ماڵى خۆیان و کۆتاییهێنان بە کێشەکانیان لە ئۆردوگاکان، تاوەکو گەیشتن بە هەڵبژاردنى حکومەتى خۆجێى شارۆچکەکە، بە گوێرەى یاسا.

  • سەپاندنى دەسەڵاتى تەواوەتى بەسەر شارۆچکەکە و وەرگرتنەوەى چیاى شنگال لەلایەن سوپای عێراق بنەماى سەرەکییە بۆ بەدیهێنانى سەروەریى لەو شارۆچکەیە.

ڕاگەیێنراوەکەى سەباح نوعمان لە کاتێکدایە، ڕۆژى سێشەممە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە نیگەرانییەوە چاودێریی ئەو لێکتێگەیشتنانە دەکات، کە حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە دۆخی شنگال ئەنجامیداون و دەڵێت ،بەشێوەیەکی تاکلایەنە و بەبێ ڕاوێژ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراون.

ڕۆژى 26ـى ئەم مانگە لە ڕێوڕەسمێکدا قۆناغى یەکەمى تێکەڵبوونی هێزەکانی یەبەشە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانى عێراق دەستیپێکرد و تێیدا دوو هەزار و 500 ئەندامى یەبەشە لە شنگال تێکەڵ بە هێزە ئەمنییەکانى عێراق کران و ناوچەکانیان ڕادەستى سوپاى عێراق کرد.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

کەناڵ8 دەچێتە ناو تونێلەکانى هێزەکانى یەبەشە لە چیای شنگال

شۆڕش محەمەد

Wed Oct 28 2026

Loading related news...