عەممار حەکیم: ڕەشنووسى پرۆژەیاساى بودجە ئامادەیە

عەممار حەکیم، سەرۆکى ڕەوتى حیکمەى نیشتمانى
عەممار حەکیم، سەرۆکى ڕەوتى حیکمەى نیشتمانى

پووختەى هەواڵەکە

  • ڕەشنووسەکە ئامادەیە بنێردرێت بۆ ئەنجوومەنى وەزیران.

  • عەممار حەکیم: ئەو گرووپانەى تاوەکو ئێستا چەکیان دانەناوە ئامادەن ڕادەستی بکەن.


عەممار حەکیم، سەرۆکى ڕەوتى حیکمەى نیشتمانیی عێراق، لە پارێزگاى دیالەوە ڕایگەیاند، عێراق هەنگاوى گرنگى ناوە لە بوارى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت، دەشڵێت، لە گفتوگۆکان لەگەڵ پارتى کرێکارانى کوردستان گەیشتوونەتە ئەو قۆناغەى کە چەکەکانیان ڕادەستى حکومەتى عێراق بکەن و دەشڵێت" گفتوگۆ لەگەڵ گرووپەکانى دیکە کە مترسین بۆ سەر وڵاتانى دراوسێ، بەردەوامە بۆ ڕادەستکردنى چەکەکانیان.


پەیامى حەکیم لە بارەى کشانەوەى هێزە بیانییەکان لە عێراق

  • گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتى تورکیا بەردەوامە بۆ کشاندنەوەى هێزە سەربازییەکانی لە عێراق.

  • گرووپە چەکدارەکانى دیکەش تاوەکو مانگى حوزەیرانى داهاتوو چەکەکانیان ڕادەست دەکەن.

سەرۆکى ڕەوتى حیکمەى نیشتمانى لە بارەى پرۆژەیاساى بودجە جەختدەکاتەوە، ڕەشنووسەکەى لە وەزارەتى دارایی تەواو بووە، دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنى وەزیران و چاوەڕوانن بەر لەکۆتایی ساڵ بودجەکە پەسەندبکرێت بۆ ئەوەى لە یەکى کانوونى دووەمى ساڵى داهاتوو بخرێتە بوارى جێبەجێکردن.

پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2027 یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژەیاساکان کە ئێستا لە قۆناغی گفتوگۆ و هەموار کردنەوەدایە لە نێوان حکومەت، لیژنەی دارایی پەرلەمان، و شاندی هەرێمی کوردستاندا.

بۆ یەکەمجارە، عێراق بە هاوکاریی بانکی نێودەوڵەتی، سیستمی بودجە لە "خەرجیی تەقلیدییەوە" دەگۆڕێت بۆ "بودجەی بەرنامە و ئەدا" کە ئامانج لێی کۆنتڕۆڵکردنی خەرجییەکان و چاکسازیی داراییە.

بودجەکە بە 200 تریلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت. لەو بڕە نزیکەی 150 تریلیۆن دیناری بۆ مووچە و پابەندییە داراییە نەگۆڕەکان دەڕوات و 50 تریلیۆن دیناریش بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان تەرخان دەکرێت.

پشکی هەرێمی کوردستان و کێشەکان:

  • لە ڕەشنووسەکەدا پشکی هەرێم بە 12.67٪ جێگیرکراوە، بەڵام بەغداد چەندین مەرجی قورسی وەک ڕادەستکردنی نەوت یان غاز، پاکتاوکردنی قەرزەکانی بانکی (TBI) و ڕادەستکردنی تەواوی داهاتی نانەوتی داناوە.

  • حکومەتی هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتی دەربڕیوە و دەڵێت بەغداد بە شێوەیەکی نایاسایی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی لە 14.14٪ـەوە بۆ 12.67٪ دابەزاندووە، ئەمەش زیان بە بەشەخۆراک، دەرمان و شایستە داراییەکانی هەرێم دەگەیێنێت.

Loading related news...