
دیزاینەکانى ڕێگەى گەشەپێدان لە تەواوبووندان.
قۆناغى یەکەمى ڕێگەى گەشەپێدان 100 هەزار هەلیکار دەستەبەر دەکات.
عەلى خالیدى، گوتەبێژى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق، ڕایگەیاند، ڕێژەى تەواوکردنى دیزاینەکانى تایبەت بە هێڵى شەمەندەفەرى پڕۆژەى ڕێگەى گەشەپێدان گەیشتووەتە 95%، ڕێژەى تەواوکردنى دیزاینەکانى ڕێگەى وشکانیش گەیشتووەتە 92%.
بڕیار وایە قۆناغى یەکەمى ڕێگەى گەشەپێدان لە ساڵى داهاتوودا دەستپێبکات.
پڕۆژەکە لە ساڵى 2033 تەواو دەکرێت.
هێڵى شەمەندەفەرى پڕۆژەکە بە 10 پارێزگا و ناوچەدا تێدەپەڕێت.
لە پارێزگاى بەسڕەوە دەستپێدەکات و بە زیقاڕ، موسەننا، دیوانییە، نەجەف، کەربەلا، دواتر بۆ ئەنبار، ئەبوغرێب لە سامەڕا و موسڵ.
لەوێشەوە دەچێتە دەروازەى پیشخاپوور لەسەر سنوورى عێراق و تورکیا.
گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانى وەبەرهێنان بەردەوامە.
لەگەڵ تورکیاش هەماهەنگى و ڕاوێژ هەیە.
تاوەکو ئێستا کۆمپانیایەکى دیاریکراو بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە دەستنیشان نەکراوە.
چاوەڕوان دەکرێت، قۆناغى یەکەمى پڕۆژەکە 100 هەزار هەلیکار دەستەبەر بکات.
دروستکردنى وێستگە و گوندى مۆدێرن و شارى پیشەسازیی و نیشتەجێبوون بە درێژایی ڕێڕەوى پڕۆژەکە.
دەبنتە مایەى ڕەخساندنى زیاتر لە یەک ملیۆن هەلیکار لە کاتى پەرەپێدانى پڕۆژەکە و دامەزراوەکانى.
پڕۆژەى ڕێگەى گەشەپێدان بریتییە لە دوو هیڵى هاوتەریبى گواستنەوەى وشکانى و شەمەندەفەر، لە بەندەرى فاو لە بەسڕەوە کاڵا و سەرنشین دەگوازێتەوە بۆ سەر سنوورى تورکیا.
درێژیى هێڵى شەمەندەفەرەکەى هەزار و 175 کیلۆمەتر و ڕێگەى وشکانیش هەزار و 190 کیلۆمەترە.
تێچووى پڕۆژەکە بە 17 ملیار دۆلار مەزەندەکراوە و بڕیارە تاوەکو ساڵى 2050 سەرجەم قۆناغەکانى تەواو ببن
بەستنەوەی دەروازەی فیشخابوور - ئۆڤاکۆ بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان
نەوت لەبەرامبەر ئاوەدانکردنەوە؛ عێراق و تورکیا بۆ پارەدارکردنی ڕێگەی گەشەپێدان دەچنە قۆناغێکی نوێوە
عێراق و تورکیا گۆڕانکارییەکانى پڕۆژەى ڕێگەى گەشەپێدان تاوتوێ دەکەن
