کەناڵ8
ڕاستەوخۆ
ڕادیۆ8
ئاڵوگۆڕ
گەڕان
کوردی
سەرەکی
سیاسەت
ئابووری
وەرزش
زانست و تەکنەلۆجیا
کولتوور
تەندروستی
ژینگە
فۆتۆ
تەندروستی
بەکارهێنەرانی دەرزییەکانی کێشدابەزاندن ئاگاداری ئەم مەترسییە بن
گران جاف
15/09/2026
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، هەر یەکێک لە دەرزییەکانی ئۆزەمپیک، ویگۆڤی، مۆنجارۆ و زێپباوند دەکرێت زیان بە مێشک بگەیەنن
ئەم دەرزییانە هۆکارێکن بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی ڤیتامین B1 کە پێشی دەگوترێت سایامین
ئەم ڤیتامینە بۆ تەندروستیی دەمارەکان گرنگە و ئەگەر کەم ببێت، ئەگەری تووشىوون بە نەخۆشییەکی دەماری زیاددەکات
نەخۆشییەکە هۆکارێکە بۆ تێکچوونی هۆش، گرفتی هاوسەنگیی جەستە و جوڵەی نائاسایی چاوەکان
ئەگەر چارەسەر نەکرێت، دەبێەهۆی زیانگەیشتنێکی هەمیشەیی بە مێشک و مردنیشی لێدەکەوێتەوە، هەربۆیە ئەم نەخۆشییە بە حاڵەتێکی کتوپڕ دادەنرێت
لە ساڵی 2023-2024، 15 حاڵەتی لەم جۆرە دەستنیشان کراون
لە توێژینەوەکەدا سەرنجی ئەوە دراوە کە ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە بوون، هاوکات تووشی ڕشانەوەیەکی زۆر، لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و دابەزینی کێشێکی زۆری جەستە بوون
گرنگە ئەو پزیشکانەی ئەم دەرزییانە دەنووسن بۆ چارەخوازەکانیان، لەم مەترسیی ئاگادار بن و چاودێریی چارەخوازەکانیان بکەن
لەگەڵ ئەوەی ئەم حاڵەتە زۆر دەگمەنە، بەڵام پێویستە ڕێگریی لێبکرێت و هەمیشە ڕەچاو بکرێت
گران جاف
Tue Sep 15 2026
بەکارهێنەرانی دەرزییەکانی کێشدابەزاندن ئاگاداری ئەم مەترسییە بن
Loading related news...
ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا: دەرزییەکانی کێشدابەزاندن مەترسیی تووشبوون بە جۆرێکی دەگمەنی نەخۆشییەکانی چاو زیاد دەکەن
تەندروستی
ئامێرێکی نوێ جیاوازیی نێوان ئاڵزهایمەر و لەبیرچوونەوەی پەیوەست بە تەمەن دەکات
تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ بۆ ئەوانەى دەرمانی دابەزاندنی چەوری دەخۆن
تەندروستی
پڕۆگرامی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی پڕۆستات نوێکرایەوە
تەندروستی
13/11/2026
چین شانەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ڕوواندنەوەی قژ بەکاردەهێنێت
تەندروستی
12/11/2026
12/11/2026
دەرمانێکی شێرپەنجە لە ئەمریکا بۆ بەرزکردنی باڵا بەکاردێت
تەندروستی
تەندروستی
زیاتر ببینە