ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا: دەرزییەکانی کێشدابەزاندن مەترسیی تووشبوون بە جۆرێکی دەگمەنی نەخۆشییەکانی چاو زیاد دەکەن

پووختەی هەواڵەکە

  • دەرزییەکانی کێشدابەزاندن وەک: ئۆزەمپیک، ویگۆڤی، مۆنجارۆ و زیپبۆند مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی NAION کە جۆرێکی دەگمەنی نەخۆشییەکانی چاوە زیاد دەکەن.

  • دەرزی ئۆزەمپیک لە بنەڕەتدا بۆ چارەسەری شەکرەی جۆری دوو پەسەند کراوە.


ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا هۆشیاری سەبارەت بە دەرزییەکانی کێشدابەزاندن بڵاو دەکاتەوە.


بۆچی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دەستەواژەی مەترسیی نەخۆشییەکانی چاو بۆ سەر دەزرییەکانی کێشدابەزاندن زیاد دەکات؟

بە پێی ئەنجامەکانی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2024 ـدا ئەنجام دراوە و لە گۆڤاری جاما بڵاو کراوەتەوە، دەرزییەکانی ئۆزەمپیک و ویگۆڤی بەهۆی بوونی پێکهاتەیەک تێیاندا مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکی دەگمەنی چاو کە پێیدەوترێت NAION زیاد دەکەن.

کێن ئەو کەسانەی نابێت دەرزییەکانی کێشدابەزاندن بەکار بهێنن؟

  • خانمانی دووگیان

  • ئەو خانمانەی شیری سروشتی خۆیان دەدەن بە منداڵەکانیان

  • ئەو خانمانەی بەتەمانی دووگیانبوونن

کاریگەرییە نەخوازراوەکانی دەرزییەکانی کێشدابەزاندن

  • دڵتێکهەڵاتن

  • قەبزی

  • سکچوون

  • ئازاری گەدە

  • لە هەندێک حاڵەتدا خێرابوونی لێدانی دڵ و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

بەکارهێنەرانی دەرزییەکانی کێشدابەزاندن ئاگاداری ئەم مەترسییە بن | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Sat Nov 14 2026

Loading related news...