ئامێرێکی نوێ جیاوازیی نێوان ئاڵزهایمەر و لەبیرچوونەوەی پەیوەست بە تەمەن دەکات

پووختەی هەواڵەکە

  • توێژەران ئامێرێکی وێنەیی نوێیان داهێناوە بۆ دەستنیشان و جیاوازیی نێوان نەخۆشیی ئاڵزهایمەر و لەبیرچوونەوەی پەیوەست بە تەمەنەوە، مەبەست لە بیرچوونەوەی پەیوەست بە تەمەن، ئەو لە بیرچوونەوەیەیە بە شێوەیەکی گشتی لە کەسانی سەروو تەمەن 80 ساڵاندا ڕوودەدات.

  • لە ڕێگەی بەراوردکردنی چالاکییەکانی مێشی کەسانی بەساڵاچوو بەراورد بە مێشکی چارەخوازانی ئاڵزهایمەر، توێژەران دەتوانن زیاتر لە توانای مێشکی مرۆڤ بۆ خۆگونجان و مانەوە لە ژێر فشاردا تێبگەن.


نەخۆشیی ئاڵزهایمەر بەهۆی کۆبوونەوەی جۆرێکی پڕۆتینەوە لە مێشکی مرۆڤدا دروست دەبێت، ئاڵزهایمەر دەبێتەهۆی لاوازبوونی یادگە و چارەخوازان بەردەوام زانیارییەکانیان بیر نامێنێت.


ئامێرێکی نوێ بۆ دەستنیشانی نەخۆشیی ئاڵزهایمەر

  • ئامێرە نوێیەکە ناوی ئەی ئاڕ سی ـیە.

  • بە ڕێژەی 0.85 جیاوازیی نێوان ئاڵزهایمەر و لەبیرچوونەوەی پەیوەست بە تەمەن دەکات.

  • لە توێژینەوەکەدا ئامێری ئەی ئاڕ سی بۆ پشکنینی مێشکی 180 کەسی بەتەمەن بەکار هاتووە کە تەمەنیان بە شێوەیەکی گشتی 75 ساڵان بووە.

  • 110 چارەخوازی ئاڵزهایمەر بە ئامێری ئەی ئاڕ سی پشکنینیان بۆ کراوە.

  • لە ڕێگەی بەراوردکردنی چالاکییەکانی مێشی کەسانی بەساڵاچوو بەراورد بە مێشکی چارەخوازانی ئاڵزهایمەر، لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئامێری ئەی ئاڕ سی ـیەوە توێژەران دەتوانن زیاتر لە توانای مێشکی مرۆڤ بۆ خۆگونجان و مانەوە لە ژێر فشاردا تێبگەن.

هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی ئاڵزهایمەر

  • پیسبوونی هەوا

  • خواردنەوە کحولییەکان

  • کەم خەوتن

  • شێوازی ژیانی ناتەندروست

  • قەڵەوی

  • نەجووڵان و کەم چالاکی

  • جگەرەکێشان

  • بەرزەفشاری خوێن

  • شەکرەی جۆری دوو

نیشانەکانی نەخۆشیی ئاڵزهایمەر

  • گۆڕانی بارودۆخی دەروونیی کەسەکە

  • لەبیرچوونەوەی زانیارییەکان

  • گۆشەگیربوونی کۆمەڵایەتی

  • لەدەستدانی متمانە بە کەسانی دیکە

  • گۆڕانی شێواز و کاتی نووستن

  • خەیاڵکردن

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

دەکرێت لە هاوسەرەکەتەوە تووشی لەبیرچوونەوە ببیت؟ | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Sat Nov 14 2026

Loading related news...