
زیادبوونی کێشی جەستە دوای بەکارهێنانی دەرمانی دابەزاندنی چەوری بەهۆی بەکارهێنانی خودی دەرمانەکەوە نییە.
زیادبوونی کێشی جەستە دوای بەکارهێنانی دەرمانەکە بەهۆی گۆڕینی شێوازی خواردنەوەیە لە کاتی بەکارهێنانی دەرمانەکەدا.
بەشێک لە چارەخوازان دەڵێن '' دوای بەکارهێنانی دەرمانەکانی دابەزاندنی چەوری و بە تایبەت گروپی دەرمانەکانی ستاتین، کێشی جەستەمان زیادی کردووە''، بەڵام توێژینەوەیەک کە بە ئەم دوواییانە لەسەر پەیوەندیی نێوان دەرمانەکانی دابەزاندنی چەوری و زیادبوونی کێشەی جەستە ئەنجام دراوە، ئەم دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە.
توێژینەوەیەک بەهاوبەشی توێژەرانی پۆڵەندا و ئەمریکا لەسەر کاریگەرییەکانی دەرمانی ستاتین کە دەرمانێکە بۆ دابەزاندنی چەوری بەکار دێت، ئەنجام دراوە.
توێژینەوەکە لەسەر ئاژەڵی بەراز ئەنجام دراوە، بەرازەکان بۆ دوو گروپ جیاکراونەتەوە.
گروپی یەکەمیان لە ژێر کۆنتڕۆڵی توێژەراندا بوون و دەرمانی ستاتینیان پێ نەدراوە.
گروپی دووەمیان دەرمانی ستاتینیان پێدراوە.
دوای پێدانی دەرمانەکانی دژەچەوری هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی هۆڕمۆنەکانی ئینسۆلین، کۆرتیزۆڵ، لێپتین و غریلین و چەندین هۆڕمۆنی دیکە کراون.
زیادبوونی کێشی جەستە دوای بەکارهێنانی دەرمانی دابەزاندنی چەوری بەهۆی بەکارهێنانی خودی دەرمانەکەوە نییە.
زیادبوونی کێشی جەستە دوای بەکارهێنانی دەرمانەکە بەهۆی گۆڕینی شێوازی خواردنەوەیە لە کاتی بەکارهێنانی دەرمانەکەدا.
ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی
خەوی گونجاو
خواردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پێکاتەی ڕیشاڵی
وەرگرتنی بڕی گونجاوی پڕۆتین
ئاوخواردنەوەی پێویست
دوورکەوتنەوە لە ئەو خواردنانەی شەکریان زۆر تێدایە
دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
توێژینەوەیەک: بەرزیی ئاستی هۆڕمۆنێک هۆکاری دووبارە زیادبوونەوەی کێشی جەستەیە | CHANNEL8
