
پشکنینی پی ئێس ئەی باوترین جۆری پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی پڕۆستاتە.
ئەو پیاوانەی مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پڕۆستات هەیە، دوو ساڵ جارێک پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی پڕۆستات بکەن.
شێرپەنجەی پڕۆستات یەكێکە لە شێرپەنجە باوەکان لە پیاواندا، هەڵکشانی تەمەن مەترسیی تووشبوون بە ئەم شێرپەنجەیە زیاد دەکات، کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی پڕۆگرامی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی پڕۆستات نوێ کردەوە و دەڵێت '' پیاوان بە پێی جیاوازیی ئاستی مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پڕۆستات پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی پڕۆستات بکەن ''.
ئەو پیاوانەی ڕەش پێستن و بۆماوەیی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان هەیە لە تەمەنی 45 ساڵییەوە پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی پڕۆستات بکەن.
ئەو پیاوانەی تەمەنیان لە نێوان 50-69 ساڵاندایە و مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستاتیان هەیە، دوو ساڵ جارێک پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی پڕۆستات بکەن.
مەبەست لە ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی پڕۆستات، زوو چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی ڕێژەی گیانلەدەستدانە بە شێرپەنجەکە.
شێرپەنجەی پڕۆستات دووەم هۆکاری گیانلەدەستدانە لە پیاواندا لە ئەمریکا.
نزیکەی 333 هەزار پیاو لە ساڵی 2026 بە شێرپەنجەی پڕۆستات دەستنیشانکراون.
نزیکەی 36 هەزار پیاو بە شێرپەنجەی پڕۆستات گیانیان لەدەست داوە.
دوورکەوتنەوە لە ئەو خواردنانەی چەورییان زۆر تێدایە
سەوزە و میوەکان زیاتر بخورێن
شیرمەنییەکان کەمتر بخورێن
کێشی جەستەی تەندروست
دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
