نەمسا چوار دیپلۆماتکاری ڕووسی لە وڵاتەکەی دەردەکات

شێوە عومەر5 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • نەمسا فەرمانی دەرکردنی چوار دیپلۆماتکاری ڕووسی دەرکردووە.

  • تۆمەتباری کردوون بە ئەنجامدانی "چالاکیی نەگونجاو" لەگەڵ پێگەی دیپلۆماسییان.


    زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، ئەمڕۆ هەینى، 23ـى تشرینى یەکەمى 2026، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی نەمسا ئاشکرایکردووە: "بە پشتبەستن بە دەرەنجامەکانی دەزگا ئەمنییەکانی نەمسا، وەزارەتی دەرەوە، ڕێکاری دژی چوار دیپلۆماتکاری ڕووسی لە ڤیەننا گرتووەتەبەر."


هۆکارى دەرکردنى دیپلۆماتکارە ڕووسەکان

  • سێ دیپلۆمات لە باڵیۆزخانەی ڕووسیا، لە چالاکیی نەگونجاو تێوەگلاون.

  • ئەندامێکی دیکەی شاندەکەی ڕووسیا لە ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەورووپا لە چالاکیی نەگونجاو لەگەڵ پێگەکەی تێوەگلاوە.

  • فەرمانی پێکراوە خاکی نەمسا جێبهێڵێت.

    چەندین وڵاتی ئەورووپی لە دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ساڵی 2022، دیپلۆماتکارانی ڕووسییان دەرکردووە، کە بووەتە هۆی سەپاندنی سزای قورس لەسەر ڕووسیا لە لایەن حکومەتەکانی ڕۆژئاواوە.

    ئەم وڵاتە بێلایەنەی یەکێتیی ئەورووپا بەردەوام وەکو ناوەندێکی چالاکی سیخوڕانی ڕووسی وەسف دەکرێت، بەهۆی یاسا سووکەکانیەوە لە بواری سیخوڕیدا.

شێوە عومەر

Fri Oct 23 2026

Loading related news...