
لە ماوەى 18 مانگى دەسەڵاتى ترەمپ نزیکەى ملیۆنێک کۆچبەر لە ئەمریکا دەرکراون.
980 هەزار کەس ڕەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە.
سەنتەری توێژینەوەکانی پەیمانگەی سیاسەتی کۆچ بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی 18 مانگی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، نزیکەی ملیۆنێک کۆچبەر لە ڕەگەزە جیاوازەکان، ڕەوانەی وڵاتەکانی خۆیان کراونەتەوە.
980 هەزار کەس ڕەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە.
20%ـی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دەرکراون، پێشینەى تاوانیان هەبووە.
71%ـى ئەو کۆچبەرانەی نێردراونەتەوە، بۆ ماوەی دوو ساڵ و زیاتر لە ئەمریکا نیشتەجێ بوون.
هیچ پێشینییەکی تاوانکارییان نەبووە.
ناردنەوەى کۆچبەران لە سەردەمى ترەمپ زۆر زیاتر بووە وەک لە سەردەمى بایدن.
لە بارەى دەرکردنى ئەو کۆچبەرانەوە، دۆناڵد ترەمپ، دەڵێت، هەڵمەتە تووندەکە دژی کۆچبەران و ناردنەوەیان، ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایشی ناوخۆییە.
سێشەممەی ڕابردوو، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ ڤیزای زیاتر لە 300 هەزار کەسی هەڵوەشاندووەتەوە، کە هۆکارەکەی بەشداریکردن بووە لە خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی کردن لە فەڵەستین و نووسینی کۆمێنت و خۆشی دەربڕین بۆ تیرۆرکردنی چارلی کیرک.
چوونى کۆچبەران بۆ ئەمریکا لە ماوەی سەرۆکایەتیی ترەمپدا کەمیکردووە





