هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکا؛ ئایا کۆمارییەکان دەیدۆڕێنن؟

هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکا؛ ئایا کۆمارییەکان دەیدۆڕێنن؟

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • دەکرێت کۆمارییەکان زۆرینەی هەردوو ئەنجوومەنەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە دەستبدەن.

  • ئەگەر دیموکراتەکان براوە بن سرووشتی پەیوەندیی نێوان کۆشکی سپی و کۆنگرێس تێکدەچێت.


ئەمریکییەکان لە سبەى سێشەممە، سێی تشرینی دووەم بەشداریی هەڵبژاردنێک دەکەن کە دەکرێت پانتایەکی فراوانتر بداتە ترەمپ بۆ جێبەجێکردنی ئەجێنداکەی، یاخود دەیکاتە بەردەم کۆنگرێسێک کە بەربەست لە بەردەم پرۆژە و پلانەکانی درووست دەکات.


ترسى لە دەستدان لاى ترەمپ

  • سەرەڕای ئەوەی ناوی ترەمپ لە سەر کارتەکانی دەنگدان نابێت.

  • بەڵام دەرئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە ئەوە دیاری دەکات کە لە دوو ساڵی داهاتوو توانای ئیدارەی ترەمپ چۆن دەبێت.

  • دیموکراتەکان هەوڵدەدەن زۆرینەی یەکێک لە ئەنجومەنەکەی کۆنگرێس یاخود هەردووکی بەدەستبهێنن.

  • دۆسیەکانی جەنگ، پەنابەری، گەندەڵی و فراوانبوونی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد پشکی شێرییان هەبووە لە کەمپینی هەڵبژاردنەکان.

  • ترەمپیش لە کەمپینی هەڵبژاردنەکان جەنگی مانەوەی زۆرینە بۆ پارتەکەی دەکات.

  • لە هەڵبژاردنەکان سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کە ژمارەیان435 ئەندامە هەڵدەبژێرێن.

  • کێبڕکێ لەسەر 35 کورسی ئەنجومەنی پیران دەکرێت لە هەڵبژاردنەکان.

ئێستا کۆمارییەکان خاوەن 218 کورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانن، بەرامبەر 214 کورسی دیموکراتەکان، لە ئەنجوومەنی پیرانیش کۆمارییەکان خاوەن 53 کورسین بەرامبەر 45 کورسی دیموکراتەکان، هەر بۆیە دۆڕانی زۆرینەی هەردوو ئەنجوومەنەکەی کۆنگرێس لە لایەن کۆمارییەکان بە شێوەیەکی سروشتی پەیوەندیی نێوان کۆنگرێس و کۆشکی سپی دەگۆڕێت.

لە ئەگەری درووستبوونی ئەو سیناریۆیەش، پارتەکەی ترەمپ زۆرینەی کۆنگرێس لە دەستدەدات، بۆ بە دەستهێنانی ڕەزامەندی لەسەر یاسایەک یاخود خەرجییەکی حکومەت، ناچارە لەگەڵ دیموکراتەکان دانوستان بکات.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

چی ڕوودەدات ئەگەر دیموکراتەکان کۆنترۆڵی کۆنگرێسی ئەمریکا بکەن؟

هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا؛ چارەنووسی پلانەکانی ترەمپ یەکلایی دەکاتەوە

یەسنا ئومێد

Mon Nov 02 2026

Loading related news...